Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 07:45

سەنتەرى رایەڵ حەوتەمین فێستیڤاڵى نێودەوڵەتى کولتوورە جیاوازەکان ئەنجام دەدات

بە شێوەى ئۆنلاین و بە بەشدارى ١٩ گروپى کولتوورى لە ١٦ وڵاتی جیاواز ئەنجام دەدات
کوردستان TV
100%

بەرەچاوکردنىى رێنماییە تەندروستیەکان، سەنتەرى رایەڵ بۆ ئاڵوگۆرى کولتوورى، حەوتەمین فێستیڤاڵى نێودەوڵەتى کولتوورە جیاوازەکان، بە شێوەى ئۆنلاین و بە بەشدارى ١٩ گروپى کولتوورى لە ١٦ وڵاتی جیاواز ئەنجام دەدات، فێستیڤاڵەکە لە کاتژمێر ٨ی شەوى رێکەوتى ٢٥-١٢-٢٠٢٠ دەستپێدەکات و بۆ ماوەى ٣ رۆژ بەردەوام دەبێت.

تیپە بەشداربووەکانى ئەمساڵ بریتین لە ( گروپى کامیرۆن، سەنیگاڵ، پاراگواى، ئەردەن، میصر، هیندستان، مەغریب، فەنزوێلا، تەنزانیا، جەزایر، ئێران، پاکستان، رۆژئاواى کوردستان، تیپى میللی شارى بەصرە، هەروەها تیپى نەتەوەیى هونەرە میللەکانى هەولێر و تیپى هونەرە میللیەکانى دهۆک و گروپى هونەرى میللی شاریا ( ئێزیدیەکان) و تیپى برایەتى کەرکوک بەشدارى تێدا دەکەن.

سەنتەرى رایەڵ بۆ ئاڵوگۆرى کولتوورى و چالاکى رۆشنبیریى لە ساڵى ٢٠١٠ دامەزراوە، کار لە بوارى ئاڵوگۆرى کولتوورى لە دەرەوەو ناوەوەى وڵاتدا دەکات و تا ئیستا چەندین چالاکى هەمەجۆرى لەو بوارەدا ئەنجامداوەو ساڵانەش لە هەرێمى کوردستان فێستیڤاڵى نیودەوڵەتى کولتوورە جیاوازەکان بەرێوە دەبات.

كوردستان TV

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.