Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 11:26

مانگێکی دەستکردی نوێ  دەتوانێت بە شەو و رۆژ وێنەی نێو باڵەخانەکان بگرێت

کۆمپانیاکە لە پلانی دایە لە ساڵی داهاتوو 6 مانگی دەستکردی دیکەی هاوشێوە رەوانەی ئاسمان بکات
کوردستان TV
100%

مانگێکی دەستکردی نوێی لە رادەبەدەر کە دەتوانێت بە شەو و رۆژ وێنەی نێو باڵەخانەکان بگرێت.

کۆمپانیای "Capella Space" مانگێکی دەستکردی لە رادەبەدەری هەڵدا بەرەو ئاسمان، کە لەتوانایدایە وێنەی کوالێتی بەرز بگرێت بێئەوەی هیچ هەلومەرجێک وەک باران و هەور و هەتاو و تەمومژ رێگری لێبکات و هەتا دیوار و بەربەستی نێو باڵەخانەکان ناتوانن رێگری لێبکەن و، دەتوانێت بە شەو و رۆژ وێنە بگرێت.

بەگوێرەی رۆژنامەی "The Sun"ی بریتانی، کۆمپانیاکە بەر لە چەند مانگێک مانگی دەستکردی نوێ "Capella 2"ی بەرەو ئاسمان هەڵدا.

رۆژنامەکە روونی کردەوە، توانا لە رادەبەدەرەکانی ئەم مانگە دەستکردە دەگەڕێتەوە بۆ رادارێک کە پێدەگوترێت راداری کونی دەستکرد "SAR" ئەمەش جۆرە تەکنەلۆجیایەکی وێنەگرتنە کە زۆر کاراترە لە وێنەگرتنی بینایی.

لای خۆشیەوە، سەرۆکی جێبەجێبکاری کۆمپانیای "Capella Space" رایگەیاند، 75% رووی زەوی لە هەر کاتێکدا یان هەور و تەمومژە یان شەوە، بۆیە ئامانجی ئەم مانگە دەستکردە نوێیە نەهێشتنی ئەم کێشەیە و پێشکەشکردنی تێبینی بە بەردەوامی و بەدرێژایی رۆژەکانی هەفتە لە هەر کەشوهەوایەکدا.

بەمدوایە کۆمپانیاکە پێگەیەکی راگەیاند کە حکوومەت و بریکارە تایبەتەکان دەتوانن بەکاریبهێنن بۆ داواکردنی هەر وێنە یان هەر شتێک کە دەیانەوێت بیبینن لە جیهاندا، هەروەها کۆمپانیاکە لە پلانی دایە لە ساڵی داهاتوو 6 مانگی دەستکردی دیکەی هاوشێوە رەوانەی ئاسمان بکات.
ژێده‌ر-  Kurdistan CT 
 

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.