وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند: بەرپرسانی بەغدا بەڵێنیان بە شاندی دانوستاندکاری هەرێم داوە کە پێش سەری ساڵ وەڵامی هەرێم بدەنەوە و پشکی هەرێم لە یاسای قەرز بنێرن.
د. جووتیار عادل، گوتەبێژی فەرمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دوای كۆبوونەوەی ئهمرۆی ئەنجومەنی وەزیران لە كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا رایگەیاند: هەوڵەکانی شاندی دانوستاندکاری هەرێمی کوردستان بۆ جێبەجێکردنی پڕکردنەوەی یاسای کورتهێنانی عێراق، دەستکەوتی باش بووە و لە هەمانکاتیشدا ئێمە چاوەڕوان دەکەین حکوومەتی عێراق بەر لە کۆتایی ئەمساڵ پشکی هەرێمی کوردستان بەپێی یاسای کورتهێنان بنێرێت.
د. جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگهیاند: هەرێم بەهەموو مەرجەکانی یاسای قەزر ڕازیبووە و هیچ بیانوویەک نەماوە بۆ ئەوەی پشکی هەرێم نهنێرێت.
د. جوتیار عادل گوتیشی حكوومهتی ههرێم لهمساڵ هەشت موچهی داوه و بەرپرسانی بەغدا بەرپرسن لەوەی موچەی فەرمانبەران دواکەوتوە، چونکە بەغدا لەماوەی ئەمساڵدا تەنیا شەش جار بەشە بودجەی بۆ هەرێم ناردووە.
د. جوتیار عادل گوتیشی: حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەخت دەکاتەوە کە دەرگای گفتوگۆی کراوە دەبێت لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ، بەڵام لە هەمان کاتیشدا ئێمە بەهیچ شێوەیەک سازش لەسەر مافە دەستوورییەکان و شایسەتە داراییەکان ناکەین.
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گوتیشی: هەرێم پابەند دەبێت بەناردنی 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە و ناردنی لەسەدا 50ی داهاتی غەیرە نەوتی بەوجۆرەی لە پرۆژە بودجەی 2021-دا هاتووە و هەوڵدەدەین له پهرلهمانی عێراق کۆدەنگی بۆ دروستبکرێت و تێپەڕێنرێت بەبێ دەستکاریکردن.
سهبارهت به داهاتی فرۆشتنی نهوتی ههرێم، جوتیار عادل رایگەیاند: دیوانی چاودێری دارایی و کۆمپانیای نێودەوڵەتی دیلۆیت و چاودێری فرۆشتن و داهاتی نەوت دەکەن.
سەبارەت بەوەی كەی خوێندن دەست پێدەكات، وتەبێژی حكومەتی روونیكردەوە، بۆ ئەو مەبەستەش وەزارەتی پەروەردە دوو پلانی ئامادە كردووە، لیژنەی باڵای كۆرۆنا رۆژی 7ی 1ی 2021 كۆدەبێتەوە و بڕیاری لێدەدات وەك راسپاردە بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی بەرز دەكاتەوە، دواتر بڕیاری كۆتایی لێدەدرێت.
بۆ بینینی دهقی كۆنگره ڕۆژنامهوانیهكهی وتهبێژی حكوومهتی ههرێم ئهم لینكهی خوارهوه كلیك بكه:
https://www.facebook.com/kurdistantvcenter/videos/1017562462045582
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.