له كۆنگرهی رۆژنامهوانی وتەبێژی بهرێوهبهرایهتی پۆلیسی پارێزگای ههولێر ئامار و چالاکیەکانی ساڵی 2020ی بڵاوكردهوه.
رائید هۆگر عەزیز وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاماری تاوانە جۆراوجۆرەكانی سنوری بەڕێوەبەرایەتیەكەیانی بۆ ساڵی 2020 خستەڕوو، ئاماژەی بەوەدا: 10 هەزارو 681 تاوان ئەنجامدراون و لەو ژمارەیەش 9 هەزارو 846 تاوان ئاشكراكراون و دراون بەدادگا.
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر گوتیشی: هێزەکانی پۆلیسی هەولێر 4301 تۆمەتباریان دەستگیرکردووە، تۆمەتبار هەبووە چەندین ساڵە فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە ئەمساڵ دەستگیرکراوە، یەکێک لەوانەش 11 ساڵ پێش ئێستا فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە.
وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئەوەشی خستەڕوو هێزەكانمان دەستیان بەسەر 98 ئۆتۆمبێلدا گرتوە كە خەڵكیان هەراسانكردوەو لەشەقامە گشتییەكان نمایشیانكردووە.
لەبارەی تاوانەكانی كوشتن، رائید هۆگر عەزیز رایگەیاند: لە ساڵی 2020دا لەسنوری پارێزگای هەولێر 65 تاوانی كوشتن ئەنجامدراون و بەشێكی زۆری كەیسەكانیان یەكلاكراونەتەوەو تۆمەتباران رووبەڕووی دادگا كراونەتەوە.
سهبارهت به دهستگیركدنی سواڵكەرهكانیش رائید هۆگرگوتی: له چوارڕهیانهكان و شوێن گشتیەكان هەزارو 105 سواڵكەریان دەستگیركردووە.
45 تۆن دەرمانی ماوەبەسەرچوو و ساختە لەنێوبراون، 112 شوێنی زێدەڕۆیش لەسەر موڵکی گشتی تێکدراون .
دەربارەی ڕووداوی تەقەکردن رایگهیاند: بەدواداچوونی تەواومان کردوە و 32 حاڵەتی تەقەکردن هەبووە، کە 29 کەسمان دەستگیرکردوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.