چۆڵكردنی گونده سنوورییه‌كان له‌به‌ر چه‌كدارانی په‌كه‌كه به‌رده‌وامه و تا ئێستا له سنووری پارێزگای دهۆك به‌هۆی شه‌ڕی چه‌كدارانی په‌كه‌كه و سوپای توركیا ژماره‌یه‌كی زۆر گوند چۆڵکراون.
له سنووری ناحیه‌ی دینارته‌ش به‌هۆی هه‌بوونی چه‌كدارانی په‌كه‌كه دانیشتووانی بیست و چوار گوند ماڵ و حاڵی خۆیان به‌جێهێشتووه.
شه‌عبان خه‌لیل به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی دینارته به كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: چه‌كدارانی په‌كه‌كه كاریگه‌ری نه‌رێنیان له‌سه‌ر ئابووری و خزمه‌تگوزاری و گه‌شت و گوزاری سنووری ناحیه‌ی دینارته جێهێشتووه.
گوتیشی: دانیشتوانی ئه‌م ناوچانه ناتوانن كاری ئاژه‌ڵداری و جوتیاری بكه‌ن، ناچارن گونده‌كان چۆڵ بكه‌ن رایگه‌یاند: چه‌كدارانی په‌كه‌كه بۆته هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ژیانیشیان.
له‌م باره‌یه‌وه هاووڵاتیانی دانیشتوانی دینارته رایانگه‌یاند: به‌هۆی هه‌بوونی چه‌كدارانی په‌كه‌كه و بۆردومانه‌كانی توركیا ناتوانین بگه‌ڕێینه‌وه بۆ گوندی خۆمان.
شایه‌نی باسه ناوه‌راستی ئه‌م مانگه چه‌كدارانی په‌كه‌كه هێرشیان كرده سه‌ر كاروانێكی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له ئه‌نجامدا پێشمه‌رگه‌یه‌ك شه‌هید بوو، سێ دیكه‌ش برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.