سکرتێری نووسینی رۆژنامهی خهبات رایگهیاند: عێراق بەهۆی عەقڵیەتی تایفەگەری حوکمڕانیی بەرەو خراپتر دەڕوات.
له میانهی بهشداریكردنى له بهرنامهی رۆژهڤی كوردستان، سهبارهت به پرسی قـەیرانی دارایـی له عێراق سکرتێری نووسین له رۆژنامهی خهبات، دڵشاد مستهفا وهسانی رایگهیاند: باروگوزەرانی خەڵکی عێراق خراپتر دەبێت و ڕێژەی هەژاری بەرزتر دەبێتەوە، عێراق بەهۆی عەقڵیەتی حوکمڕانیی تایفەگەری بەرەو خراپتر دەڕوات.
دڵشاد مستهفا وهسانی رایگهیاند: حکوومەتی عێراق بەهۆی بەرزکردنەوەی بەهای دۆلار و گرانیی دوای ئەم بڕیارە و دابەزینی بەهای دینار، فێڵێکی گەورەی لە فەرمانبەران کرد و نزیک بەنیوەی مووچەی لێ گلدانەوە، بێ ئەوەی خۆی بە بەرپرسیار بزانێت.
وهسانی گوتیشی: لە کاتێکدا پاش بڕینی بودجەی کوردستان، حکوومەتی هەرێم لە بڕیاری پاشەکەوتکردنی مووچەدا، بەیاسا خۆی کردە قەرداری فەرمانبەران، کەواتە هەرکاتێ باری دارایی باش بوو، فەرمانبەر دەتوانێ قەرزەکەی لای حکوومەت وەرگرێتەوە.
دڵشاد مستهفا وهسانی رایگهیاند: باروگوزەرانی خەڵکی عێراق خراپتر دەبێت و ڕێژەی هەژاری بەرزتر دەبێتەوە، عێراق بەهۆی عەقڵیەتی حوکمڕانیی تایفەگەری بەرەو خراپتر دەڕوات. پشتکردنە له دەستوور و ناسەقامگیری زیاتر دهبێت.
ئاماژهی بهوهشكرد، شەڕی بودجەی کوردستانیش دەکەوێتە پەرلەمان، چونکە حوکمڕانیی شیعە کورد بە شەریک قەبووڵ ناکات، گوشاری سەر کوردستان بەردەوامە، ئەگەر کاریگەریی نێودەوڵەتی بەتایبەتیش گوشاری ئەمەریکا نەبێت، عێراق بەتەمانییە پارە بۆ کوردستان بنێرێت.
وهسانی رایگهیاند: هەقە لایەنە سیاسییەکان لە چاکسازیدا پشتیوانی حکوومەت بکەن، بۆ ئەوەی یاسای چاکسازی لە هەموو کوردستان جێبەجێ بکرێت.
دلشاد وهسانی راشیگهیاند: ئەوەی لە عێراق دەگوزەرێت زۆر مەترسیدارە، چونکە هەموو پێکهاتەکان لەسەرئەوە ڕێککەوتن کە لەعێراقی دوای 2003دا، کە بەعێراقی نوێ ناسێندرا، پێکەوە هاوبەش بن، بەڵام شیعە پێکهاتەی سووننە و کوردی پەڕاوێز خست، بۆیە عێراق سەقامگیر نابێت، ئەو بڕیارەی بانکی ناوەندی عێراقیش باری ژیانی خەڵک قورستر دەکات، چونکە لەگەڵ واقیعی ئێستای عێراق ناگونجێت، ئەوەی عێراق کردوویەتی بۆ وڵاتێک دەبێت، کە دیموکراسی و سەقامگیری بەرقەراربێت و گەشەپێدانی ئابووری و بەرنامەی پشت بەستن بە بەرهەمی ناوخۆی هەبێت.
ئاماژهی بهوهشكرد لە عێراقیشدا سەرەڕای ئەوەی هیچ یەکێک لەوانە نین، ناسەقامگیری سیاسیش هەیە، چونکە شیعە بەتەنیا حوکمی عێراق دەکات و لە دەستوور پەشیمان بۆتەوە، لەهەموویشی ترسناکتر ئەوەیە، ئەو گرووپانەی دەسەڵاتی عێراقیان بەدەستە، ئەوەندەی وەلایان بۆ ئێران هەیە، ئەوەندە پابەندی عێراق نین، بۆیە سەروەریی عێراقیان بۆ ئێران خستۆتە ژێر پێ، کەواتە عێراق سەقامگیر نابێت.
داڕشتنهوهی: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.