مات هانكۆك وه‌زیری ته‌ندروستیی بریتانیا چوارشه‌ممه ڕایگه‌یاند كه جۆری سێیه‌می ڤایرۆسی كۆرۆنا له بریتانیا دۆزرایه‌وه.
وه‌زیری ته‌ندروستی بریتانیا دووپاتیشی كرده‌وه كه دوو تووشبوو به ڤایرۆسه نوێیه‌كه تۆماركران كه هه‌ردووكیان به‌ركه‌وته‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ن له‌م دواییه‌دا سه‌ردانی وڵاتای باشووری ئه‌فریقیایان كردووه.
هانكۆك ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كردووه كه ئه‌م جۆره سێیه‌مه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا جێی نیگه‌رانییه‌كی زۆره، چونكه زۆر زوو بڵاوده‌بێته‌وه‌و خۆی ده‌گۆڕێت زۆرتر له‌و جۆری دووه‌مه‌ی كه له‌م دواییه‌دا دۆزرایه‌وه.
دووپاتیشی كرده‌وه كه به زووترین كات شیكاری بۆ ئه‌م جۆره نوێیه ده‌كرێت، له‌كاتێكدا حكوومه‌تی بریتانیا ڕێكاری توندتری گرته‌به‌ر به‌رانبه‌ر به گه‌شتكردن بۆ باشووری ئه‌فریقیا، وێڕای ئه‌وه‌ی داوا له‌و هاووڵاتییانه كرا كه به‌ركه‌وته‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ن له‌م دواییه‌دا سه‌ریان له باشووری ئه‌فریقیا داوه خۆیان كه‌ره‌نتینه بكه‌ن.
هانكۆك سوپاسی حكوومه‌تی باشووری ئه‌فریقیای كرد كه له‌باره‌ی ئه‌م جۆری سێیه‌مه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌وه هاریكاری باشی نواندووه.
هه‌ڵبه‌ت بریتانیا له‌م دواییه‌دا ڕایگه‌یاندبوو كه جۆری دووه‌می ڤایرۆسی كۆرۆنا له باشووری ئه‌و وڵاته‌دا بڵاوبووه‌ته‌وه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه زۆر له وڵاتان گه‌شتی فڕۆكه‌و هاتوچۆیان بۆ بریتانیا قه‌ده‌ه‌غه‌كرد.
لەم ماوەیەی دواییدا لە بەریتانیا جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوبۆوە و بەشێوەیەكی خێرا لە هەندێك ناوچەی وڵاتەكەدا تەشەنەی كرد، ئەمەش ترس و دڵەڕاوكێكی زۆری لە جیهاندا دروست كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.