ئەمریکا بیر لە داخستنی باڵوێزخانەی وڵاتەکەی له‌به‌غدا ده‌كاته‌وه، باڵوێزخانه‌كه‌یان بگوازێته‌وه هه‌ولێر.
دوای ئه‌وه‌ی كه زنجیره‌یه‌ك هێرشكرایه‌سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غدای پایته‌ختی عێراق، وه‌زاره‌تی دەرەوەی ئەمریکا بیر لە داخستنی باڵوێزخانەی وڵاتەکەی له‌عێراق ده‌كاته‌وه، باڵوێزخانه‌كه‌یان بگوازێته‌وه هه‌ولێر.
ئیداره‌ی ئەمریکا میلیشیاکانی حەشدی شەعبیی نزیک لە ئێران بە ئەنجامدانی ئەو هێرشانە تاوانبار دەکەن.
به‌رپرسانی ئه‌مریكا باسیان له‌وه‌كردووه كه گرووپە چەکداره‌كان بەردەوام بە مووشەک باڵوێزخانە و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق دەکەنە ئامانج و حکوومەتی عێراقیش توانای کۆنترۆڵکردنیانی نییە و هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی به‌سه‌ر ئه‌و گرووپه‌چه‌كدارانه‌وه نییه.
بیرکردنەوەی ئیدارەی ئەمریکا لە داخستی باڵوێزخانەکەی لە بەغدا بەهۆی بەردەوامیی هێرشە مووشەکییەکانەوەیە بۆ سەر باڵەخانەی باڵوێزخانەکە، پێشتر چەند سەرچاوەیەک ئاماژەیان بەوە کردبوو کە ئەمریکا قورسایی دیپلۆماسیی خۆی لە بەغداوە دەگوازێتەوە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان.
هەروەها لە چەند هەفتەی رابردوودا بەهۆی مەترسیی هێرشی میلیشیاکان لە ساڵیادی کوژرانی قاسم سولەیمانی بۆ سەر باڵوێزخانەکە نزیکەی نیوەی دیپلۆمات و کارمەندانی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا بەرەو هەولێر کشێندرانەوە.
له هه‌فته‌ی ڕابردوو شه‌ش مووشه‌كی كاتیۆشا ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وز و باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا كران و دوو له مووشه‌كه‌كان له‌لایه‌ن سیسته‌می به‌رگری باڵوێزخانه‌كه له ئاسمان ته‌قێنرانه‌وه و سێی تریشیان له نزیك باڵوێزخانه‌كه كه‌وتنه خواره‌وه و كه‌مێك زیانی ماددی به ده‌وروبه‌ری گه‌یاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.