Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 04:51

عێراق ڤاکسینی کۆرۆنا دابین ده‌کات

کوردستان TV
100%

وەزیری تەندروستی عێراق رایگه‌یاند: وڵاتەكەی 16 ملیۆن دانەی لە پێكوتەی دژە كۆرۆنای تۆماركردووە.

حەسەن تەمیمی وەزیری تەندروستی عێراق لە میانەی دیمانه‌یه‌كی لەگەڵ کەناڵی عێراقیە رایگه‌یاند: نیشانەکانی جۆرە نوێیەکەی کۆرۆنا هەمان نیشانەی کۆرۆنا کۆنەکەیە.

وەزیری تەندروستی عێراق ڕایگەیاندووه‌، بڕی 16 ملیۆن ژەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان دەستبەرکردووە و ڤاکسینەکەش بە خۆڕای دابەشدەکرێت، بۆ دەستەبەركردنی و ھەر لە ئێستاوە دەستكراوە بە مەشقدانی تیمە تایبەتەكان.

وەزیری تەندروستی ڕاشیگەیاند لە ئێستادا کەمتر لە 200 تووشبووی کۆرۆنای لە نەخۆشخانەکاندا باری تەندروستیان ناجێگیرە، گوتیشی: رێژەی مرد لە سەدا حەوتەوە دابەزیوە بۆ سەدا 2 کە ئەوەش رێژەیەکی ئاساییە.

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.