كاراترین و سهرقاڵترین ماسولكه ، ماسولکەی چاوه ڕۆژانه 100 هەزار جار ئەجوڵێت.
لەبارەی چاوەوە ئەم زانیاریانە بزانە.
1. لە یەك خولەكدا (12) جار چاو تروكاندن ڕوودەدات و لە رۆژێكدا (10) هەزار جار ڕوودەدات.
2. چاوی مرۆڤ لە زیاتر لە دوو ملیۆن بەش پێكدێت.
3. چاوی مرۆڤ (576) مێگە پێكسڵە.
4. كۆڕنیەی چاو تەنها شانەیە كە پێویستی بە خوێن نیەو خوێنی بۆ ناچێت.
5. چاوی مرۆڤ توانای پرۆسێس كردنی (36) هەزار بایتی زانیاری هەیە لە كاتژمێرێكدا.
6. كێشی چاوی مرۆڤ نزیكەی (28) گرامە.
7. ڕەنگ كوێری لە پیاوان (10) جار زیاترە وەك لە ئافرەتان.
8. لە كاتی پژمیندا چاو دادەخرێت.
9. چاوی مرۆڤ توانای ئەوەی هەیە (10) ملیۆن رەنگ لەیەكتری جیا بكاتەوە.
10. هەندێك لەخانمان توانای ئەوەیان هەیە زۆر زیاتر لەپیاوان رەنگ جیا بكەنەوە.
11. تاكو ئێستا چاوەكانی (ئینیشتاین) ی فیزیازان لەنێو سندوقێك لەشاری نیویۆرك هەڵگیراوە.
12. یاری (تەتریس) بۆ ئەوانە بەكاردێت كە لەكاتی پێگەیشتوویدا چاویان سست دەبێت.
13. ماسولكەكانی دەوری چاو زۆر لەماسولكەكانی جەستە ماندووترن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.