Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 20:26

له‌ سلێمانی دوو تۆمەتبار بەبڕێک مادەی ھۆشبەرەوە دەستگیرکران

کوردستان TV
#7
100%

مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - بنکەی پۆلیسی سەرا دوو تۆمەتباریان لەناو بازاڕی شاری سلێمانی بەبڕێک مادەی ھۆشبەرەوە دستگیرکرد.

پاش کۆکردنەوەی زانیاری ورد لەسەر دو تۆمەتبار کە مادەی ھۆشبەریان پێیەو بەنیازن لەناو بازاڕی شاری سلێمانیدا ساغی بکەنەوە، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەرا توانیان ھەردوو تۆمەتبارەکە دەستگیر بکەن.

لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا دەستگیرا بەسەر بڕێک مادەی ھۆشبەرو دوو چەک لەجۆری کڵاشینکۆف و دەمانچەو شمشێرێک و چەند چەقۆو کەلوپەلێکی دیکەدا.

لەئێستادا ھەردوو تۆمەتبار (س، ع، ر) لەدایکبووی ١٩٨٦، (ب، ن، ص) لەدایکبووی ١٩٩٧ بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی ١٤ی مادەھۆشبەرەکان ڕاگیراون.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.