Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 04:40

ته‌ندروستی لوبنان: یه‌که‌م حاڵه‌تی کۆرۆنای نوێی تۆمار کرا

کوردستان TV
100%

دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی تیره‌یه‌كی نوێ له‌ ڤایرۆسی كۆڕۆنا له‌ به‌ریتانیا و باشووری ئەفه‌ریقا، له‌چه‌ند وڵاتێكی تری ئه‌وروپا ئه‌م جۆره‌ نوێیه‌ی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكرا كه‌ به‌ خێراییه‌كی زۆر زوو بڵاوده‌بێته‌وه‌.

وه‌زیری ته‌ندروستی لوبنان حه‌مه‌د حه‌سه‌ن داوی ڕایگه‌یاند: ئه‌و جۆره‌ نوێیه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا گه‌یشتۆته‌‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و یه‌كه‌م حاڵه‌تیش له‌ لوبنان تۆمار كرا.

وه‌زیری ته‌ندروستی لوبنان له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكردۆته‌وه‌ گه‌شتیارێكی تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌ هاتووه‌ته‌ لبنان، دواجاریش كه‌ پشكنینی بۆ كراوه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ هه‌ڵگری جۆره‌ نوێكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنایه‌.

وه‌زیری ته‌ندروستی له‌ حكوومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ری لوبنان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد وه‌زاره‌ته‌كه‌ی به‌ وردی چاودێری ئه‌و دۆخه‌ ده‌كات و ڕێوشوێنی توندیش له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌و گه‌شتیارانه‌ ده‌گرنه‌به‌ر كه‌ له‌ به‌ریتانیاوه‌ ڕوو له‌ لوبنان ده‌كه‌ن و پشكنینی كۆرۆنا و كه‌ره‌نتینیان ده‌كه‌ن.

سه‌باره‌ت به‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م جۆره‌ نوێیه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا، هه‌فته‌ی ڕابردوو بۆریس جۆنسۆن سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی كۆڤید نۆزده‌ی ڕاگه‌یاند: كه‌ به‌ خێراییه‌كی زۆر له‌ به‌ریتانیا بڵاو ده‌بێته‌وه‌، بۆیه‌ له‌و وڵاته قه‌ده‌غه‌ی گشتی ڕاگه‌یاند و هه‌وڵه‌كانی چڕ كردووه‌ته‌وه‌ بۆ به‌رگرتن له‌ په‌تاكه‌ و سنوورداركردنی ڤایرۆسه‌ نوێكه‌.

كوردستان TV

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.