Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 04:27

نیویۆرک تایمز: که‌سێک دوای به‌کارهێنانی ڤاکسینی مۆدێرنا لە نه‌خۆشخانه‌ داخڵ کرا

کوردستان TV
100%

نیویۆرك تایمز: كه‌سێك دوای به‌كارهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا لە بەشی فریاكەوتن داخڵ كرا
 
دوای بەكارهێنانی ڤاكسینه‌كه‌ی كۆمپانیای فایزه‌ر له‌سه‌ر هاووڵاتیان و دەركەوتنی چەند نیشانەیەكی لاوەكی له‌سه‌ر به‌كارهێنه‌ران، ئه‌مجاره‌یان لە شارێكی ئەمریكا حاڵەتێكی تووشبوون بە كاریگەری لاوەكی بە ڤاكسینی مۆدێرنا تۆماركرا.

بەپێی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەی نیویۆرك تایمزی ئەمریكی، پزیشكێك به‌ ره‌گه‌ز ئێرانی له‌ شاری بۆستن دوای به‌كارهێنانی ڤاكسینی مۆدێرنا تووشی هه‌ستیاریه‌كی توند بووه‌.

رۆژنامه‌كه‌ ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو پزیشكە دوای وەرگرتنی ڤاكسینەكە لە ڕۆژی پێنج شەممە هەستی بە سەرگێژخواردن و خێرابووونی لێدانی دڵ كردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەكە، ئەوە بە یەكەم حاڵەتی تۆماركراوی تووشبوون بە هەستیاری بە ڤاكسینی مۆدێرنا دادەنرێت، كە چەند ڕۆژێك لەمەوبەر لەسەر ئاستی ئەمریكا پەسەندكرا بۆ كوتانی هاووڵاتیان دژی كۆرۆنا.

دەیڤید كیبی، گوتەبێژی ناوەندی بۆستنی پزیشكی لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە ئەو پزیشكە تووشی خوران و سووربوونەوەی پێست بووە و هەستی بەوەكردووە، كە تووشی هەستیاری بووە، بۆیە ڕەوانەی نەخۆشخانە كراوە و لە بەشی فریاكەوتن داخڵ كراوە.

ئاشكراشی كردووە، كە حاڵەتەكەی ئەو پزیشكە دەستنیشان كراوە و چارەسەری پێویستی بۆ كراوە و تێبینی پێویستی پێ‌ دراوە و لە ئێستادا لە نەخۆشخانە دەرچووە و دۆخی زۆر باشە.

تۆماركردنی ئه‌و حاڵه‌ته‌ش لەكاتێكدایە، كە هەفتەی ڕابردوو بەرپرسێكی ئیدارەی خۆراك و ڕووەكی ئەمریكی ڕایگەیاندبوو، كە ئیدارەكەیان لێكۆڵینەوە دەكات لەسەر پێنج حاڵەتی تووشبوو بە هەستیاری دوای ئەوەی ڤاكسینی دژی كۆرۆنایان لە جۆری فایزەر و هاوبەشە ئەڵمانیەكەی بیۆنتیك وەرگرتووە.

كوردستان TV

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.