Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 20:32

خه‌سره‌و گۆران: ئاماده‌کاری ته‌واومان کردووه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق

کوردستان TV
#7
100%

بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگه‌یاند: ئاماده‌كاری ته‌واومان كردووه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و چەندین لیژنە و ژوورێکی عەمەلیات دروست کراوە بۆ بەدواداچوون لە هەنگاوەکانی ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو.

خه‌سره‌و گۆران لەگەڵ بەرپرسانی لق و ناوچە و مەکتەبەکانی هەڵبژاردن و رێکخستنەکانی پارتی لەسنوری پارێزگای هەولێر کۆبوونەوەیەوه‌ بە ئامانجی هەڵسەنگاندنی هه‌نگاوه‌كان بۆ پرۆسەی دەنگدان و دانانی پلان و بەرنامەی تۆکمە و گشتگیر بۆ بەهێزکردنی خاڵە لاوازەکان و کاری هاندان بۆ ئامادەکاریی و سەرکەوتنی پارتی دیموکراتی کوردستان لەپرۆسەی هەڵبژاردنی داهاتوو.

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ خەسرەو گۆران له‌ لێدوانێكدا بۆ کوردستان تیڤی راگەیاند: لە رووی شێوازی دەنگدان و خۆپاڵاوتن، بازنەکان لەسەر ئاستی پارێزگاکان، هەڵبژاردنی ئەمجارە تەواو جیاواز دەبێت، لە هەڵبژاردنەکانی تر، جیاوازییه‌كی یه‌كجار زۆره‌، یاسا گۆڕدراوه‌ و شێوازی خۆ كاندید كردنیش گۆڕاوه‌.

گۆران گوتیشی: گرنگتر شت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خه‌ڵكی ئێمه‌ بچن تۆماری بایلۆمه‌تری بكه‌ن، ئه‌وانه‌ی بایلۆمه‌تری كردووه‌ بچن كارته‌كانیان بێننه‌وه‌، چونكه‌ ئه‌وه‌ی كارتی بایلۆمه‌تری نه‌بێت ناتوانی ده‌نگ بدات، كاره‌ته‌كه‌ش تایبه‌ته‌ به‌و كه‌سه‌ی كه‌ وێنه‌ی كه‌سه‌كه‌ی له‌سه‌ره‌، كه‌سێكی تر ناتوانی له‌ جیاتی بچێت ده‌نگ بدات.

داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - سامان زاهیر

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.