Erbil 38°C پێنجشەممە 30 کانوونی دووەم 22:03

به‌هۆی هه‌ڵه‌ی پزیشکییه‌وه‌ ئافره‌تێک گیانی له‌ ده‌ستدا

ئافره‌ته‌كه‌ 2 گیان بووه‌
کوردستان TV
100%


رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ڕایده‌گه‌ێنێت، ئافره‌تێكی دووگیانی خەڵکی سەردەشت لە کاتی منداڵبوون و لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئەو شارە به هۆی هەڵەی پزیشکی و کەمتەرخەمیی کادری پزیشکی گیانی لە دەست دا.

 هه‌نگاو ڕایگه‌یاندووه‌، كه‌ئافره‌تێكی  تەمەن 36 ساڵی خەڵکی سەردەشت بە ناوی توران رەسووڵزاد، لە کاتی منداڵبوون لە نەخۆشخانەی خومەینی ئەو شارە تووشی خوێنبەربوون بووە و گیانی لە دەست داوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار كه‌به‌هه‌نگاوی ڕاگه‌یاندووه‌، کادری پزیشکی ئەو نەخۆسخانەیە نەیانزانیوە کە ئەو ژنە تووشی خوێنبەربوون بووە و هەر بەو هۆیەشەوە گیانی لە دەست داوە.

هه‌نگاو ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، كه‌بنەماڵەی توران رەسووڵزادە، دوای مردنی ناوبراو سکاڵایان لە سەر کادری پزیشکی ئەو نەخۆشخانەیە تۆمار کردووە، بەڵام تا ئێستا هیچ وڵامێکیان وەرنەگرتووەتەوە.

 

داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.