Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 13:13

په‌رتوکی ( زیاتر له‌ نیوسه‌ده‌ له‌ خه‌بات و تێکۆشان بۆکوردستان) بڵاوکرایه‌وه‌

بریتییه‌ له‌ بیرەوەریەکانی پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلول  خوالێی خۆشبێت مامۆستا مەلا حەمەدەمین گوێزلینگەیی
کوردستان TV
100%

په‌رتوكی،( زیاتر له‌ نیوسه‌ده‌ له‌ خه‌بات و تێكۆشان بۆكوردستان) بریتییه‌ له‌ بیرەوەریەکانی پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلول  خوالێی خۆشبێت مامۆستا مەلا حەمەدەمین گوێزلینگەیی.
ئەم پەرتوکە باس لە زیاتر لە نیو سەدە لە خەبات و تێکۆشانی خوالێی خۆشبێت مامۆستا ملا محمد امین دەکات لە خزمەتکردنی خاک و نیشتیمان و ڕێبازی بارزانیدا.
لەم پەرتوکەدا باسی قۆناغە سەختەکان وئەو داستانانە  دەکات کە مامۆستا رۆلیکی بەرچاوی تێدا گێڕاوە لە شورشە پڕ لە سەروەریەکانی کوردستان..
ھەروەھا باس لە سەرەتای پەیوەندیەکانی خۆی دەکات لەگەل باوکی رۆحی نەتەوەی کورد بارزانی نەمر و کاک یٔێدرسی ھەمێشە لە یاد و جەنابی سەرۆک بارزانی.
یٔەم پەرتووکە باسی ئەو ھەڤال و خانەوادە شۆرشگێرانە دەکات کە بە درێژایی مێژوو خەباتیان کردووە و خوێنیان بەخشیەوە بو ئازادی کوردستان. 
مامۆستا مەلا محمدامین گوێزلێنگەیی لە پێشەکی پەرتوکە کەیدا نوسیویەتی:
"ئەم پەرتووکە بەشێکی بچووکە لە بیرەوەری و یادەورییەکانم،ئەگەر بە وردی و دوور و درێژی باسم بکردبایە کاتێکی زۆر و چەندین پەرتووکی لێ بەرهەم دەهات، بەڵام پێمان باشبوو هێڵە گشتیەکانی ڕووداوەکان باس بکەین".
ئه‌م په‌رتووكه‌ له‌لایه‌ن نووسینگەی جەنابی مەلا موستەفا بارزانی ، وەک ئەمانەتێکی مێژووی  بە چاپیان گەیاند.

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.