ئەمڕۆ یەک شەممە رۆژنامەی قەبەسی کوەیتی ئاشکرای کردووە کە سوپای پاسدارانی ئێران، مووشەکی ئارش و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی رەوانەی سەربازگەکان لە باشووری عێراق کردووە. رۆژنامەکە ئاماژەی بەمەشداوە کەئەمە هەوڵێکە بۆ ئەوەی لەهەفتەکانی داهاتوودا،هێرشی رۆکێتی بکرێتە سەر چەند ئامانجێک،کەهەندێک وڵاتی ناوچەکە دەگرێتەوە.
هەروەها رۆژنامەی قەبەسی کوەیتی روونیکردۆتەوە کە هێنانی مووشەک و فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان، بەدوو قۆناغ لەرێگای دەروازەی شەلامچەی سەر سنووریی نێوان عێراق و ئێران ئەنجام دراوە.
وەرگێڕان و داڕشتنەوەی/ رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.