Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 04:46

تەندروستی عێراق: 931 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوکردەوە.

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 2020/12/28 وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: (931) كه‌سی دیكه‌ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، (1511) هەڵگری ڤایرۆسەکەش چاکبوونەتەوە ره‌وانه‌ ماڵه‌وه‌ كراونه‌ته‌وه‌.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاشكرایكردووە، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا، 11 كەسیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان لەدەستداوە.

راشیگه‌یاندووه‌ ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا تاوه‌كو ئه‌مرۆ له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق گه‌یشتۆته‌ 12791 كه‌س.

k19

 

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.