پسپۆڕێکی تەندروستی سەربە رێکخراوی تەندروستی جیهانی، رایگەیاند: باوەڕموایە دەرکەوتنی جۆری نوێی کۆرۆنا بەردەوامدەبێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ماریا ڤان کیرکهۆفی، پسپۆڕێکی تەندروستی سەر بە رێکخراوی تەندروستی جیهانی بەمیدیاکانی رایگەیاند: بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا پڕۆسەیەکی سروشتییە و کاریگەری لەسەر خودی ڤایرۆسەکە نییە، بەڵام پێویستە توێژینەوە لەسەر ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا بکرێت.
گوتیشی: باوەڕموایە دەرکەوتنی جۆری نوێی کۆرۆنا بەردەوامدەبێت.
ماریا ڤان گوتیشی: رێکخراوی تەندروستی جیهانی تیمی تایبەتی خۆیان هەیە بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر جۆرە نوێیەکانی کۆرۆنا و ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی دیکەشی لەجیهاندا بەدەستدەگات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.