Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 12:16

تورکیا.. 15 هه‌زار و 805 تووشبوو و 253 گیانله‌ده‌ستدان به‌ کۆرۆنا تۆمارکراون

کوردستان TV
100%

وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكرده‌وه، لە ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ١٨٣ هەزار و ١١٧ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام ١٥ هەزار و ٨٠٥ كەس ئه‌نجامی پشكنينيان پۆزەتيڤ بووه‌ و ٢٥٣ كەسيش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداو

بەپێی خشته‌كه‌، ١٨٣ هەزار و ١١٧ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام ١٥ هەزار و ٨٠٥ كەس ئه‌نجامی پشكنينيان پۆزەتيڤ بووه، و ٢٥٣ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. 

هەر بەپێی خشته‌كه‌، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، دوای تەواوبوونى چارەسەر/ماوەى كەرەنتين، ٢١ هەزار و چوار تووشبووی کۆرۆنا، كۆى گشتیى چاكبووه‌وه‌كان بۆ دوو مليۆن و ٥٨ هەزار و ٤٣٧ كه‌س بەرزبوويەوە‌. كۆى گشتيى ٢٤ مليۆن و ١٤١ هەزار و ٩٣٥ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە دوو مليۆن و ١٧٨ هەزار و ٥٨٠ حاڵه‌ت، گيان لەدەستدانيش گەيشتووەتە ٢٠ هەزار و ٣٨٨ حاڵه‌ت و ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە چوار هەزار و ١٩١ نەخۆشە.

 

ئه‌نادۆڵ

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.