به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، فه‌رمانی له‌سێداره‌دان بۆ به‌ندكراوێكی سه‌وڵاوای رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، به تۆمه‌تی كوشتنی به‌ئه‌نقه‌ست، له به‌ندیخانه‌ی سنه جێبه‌جێ كرا.
ڕێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، بڵاوی كرده‌وه، كه به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 30/12/2020، حوكمی له‌سێداره‌دان بۆ مسته‌فا سه‌یفی، ته‌مه‌ن 28 ساڵان، كه خه‌ڵكی گوندی وێژنانی سه‌وڵاوایه، له به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندیی سنه جێبه‌جێ كراوه.
هه‌نگاو ڕاشیگه‌یاندووه ، عه‌تا سه‌یفی، باوكی مسته‌فا، هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاست كردووه‌ته‌وه و ئاشكرای كردووه كه بنه‌ماڵه‌ی كوژراوه‌كه ئاماده نه‌بوونه له كوڕه‌كه‌ی خۆش بن و داوای بڕه‌پاره‌یه‌كی زۆریان بۆ لێخۆشبوو‌ن كردووه، ئه‌وانیش ئه‌و بڕه‌یان پێ دابین نه‌كراوه.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات ، كه‌پێشتریش مسته‌فا سه‌یفی بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی گواسترابووه‌وه تا فه‌رمانی له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا جێبه‌جێ بكرێ، به‌ڵام ماڵباتی كوژرراوهكه له به‌رامبه‌ر دابینكردنی 3 ملیار تمه‌ن بۆ سێ مانگ مۆڵه‌تیان به بنه‌ماڵه‌كه‌ی دابوو.
له‌كۆتاییدا ، ڕێكخراوه‌كه ڕایده‌گه‌ێنێت ، مسته‌فا سه‌یفی، له 25/4/2015، به هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، كه‌سێك له نزیكانی خۆی كوشتبوو و به‌و هۆیه‌وه فه‌رمانی له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا جێبه‌جێ كرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.