باره‌گای بارزانی بۆ كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ند كامه‌ران عه‌بدولره‌حمان په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌كه‌ی ده‌كات، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
به‌ڕێزان، خانه‌واده‌ی هونه‌رمه‌ند كامه‌ران عه‌بدولڕه‌حمان،
بهدڵكی پڕ خه‌م و په‌ژاره‌وه، هه‌واڵی كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندی دیاری كوردستان(كامه‌ران عه‌بدولڕه‌حمان)مان بیست.
هونه‌رمه‌ند كارمه‌ران عه‌بدولڕه‌حمان، یه‌كێكه له دیاریترین ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی به میلله‌ته‌كه‌ی گه‌یاندوه، به‌تایبه‌تی له بواری سروودی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیدا جێگه و رۆڵێكی به‌رچاوی بینیوه.
به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه، پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده به‌ڕێز و كوردپهروهرهكهیان و ته‌واوی خزم و دۆست و هونه‌رمه‌ندان و هاوه‌ڵانی له كوردستان تیڤی ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌می هه‌موو لایه‌ك ده‌زانین.
له خودای گه‌وره داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو كاكه كامه‌ران عه‌بدولڕه‌حمان به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات. دڵنه‌وایی و ئارامی به خانه‌واده و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.
انا للە و انا الیە را‌جعون
باره‌گای بارزانی
30ـی12ـی2020
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.