Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 04:36

تەندروستی جیهانی به‌مه‌به‌ستی خۆپارێزی له‌ کۆرۆنا په‌یامێک ئاڕاستەی هاووڵاتیان ده‌کات

کوردستان TV
100%

به‌مه‌به‌ستی خۆپارێزی له‌ كۆرۆنا ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی په‌یامێك ئاراسته‌ی هاووڵاتیان ده‌كات رایگه‌یاند: له‌م ماوه‌یه‌دا پێویستە لەهەموو کاتێک زیاتر ئاگاداری پاراستنی خۆمان و کەسانی ئازیزمان بین، هه‌روه‌ها هانی هاووڵاتییان دەدات کە دووربکەونەوە لە گەشتکردنی ناپێویست و کۆبوونەوەی گەورە.

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی هانی هاووڵاتییان دەدات بۆ خۆبەدوورگرتن لە گەشتکردنی ناپێویست و کۆبوونەوەکان بەمەبەستی ڕێگریکردن لە بەرزبوونەوەی تووشبووانی کۆڤید-19 دوای بەسەرچوونی ئەم پشووە.

20ی کانوونی یەکەمی 2020: ئەم زستانە، کە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێدەنێنە ناو ماوەیەکی زۆر هەستیار بەهۆی بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی کۆڤید-١٩ و بڵاوبوونەوەی بەردەوامی ڤایرۆسەکە، پێویستە لەهەموو کاتێک زیاتر ئاگاداری پاراستنی خۆمان و کەسانی ئازیزمان بین، فشاری ژیانمان لەگەڵ کۆڤید-١٩ بۆ ئەو ماوەیە درێژە کاریگەری هەبووە لەسەر تەندروستی و ڕۆحی کۆمەڵ و بووەتە هۆکاری ماندووێتی و پەککخستن. زۆر بەسادەیی، خەڵکانێکی زۆر بەڕادەی پێویست پابەندی ڕێنماییەکان نین کە دەزانین لە تووشبوون بەو ڤایرۆسە دەمانپارێزێت.

لەکاتێکدا ساتەکانی ئاهەنگگێڕان (ی سەری ساڵ) لێمان نزیک دەبێتەوە، ئەو ساتانەی کە خێزانەکان و هاوڕێیان کۆدەبنەوە بۆ پیرۆزبایی کردن بەبۆنەی ساڵی نوێ و لەبەرچاوگرتنی وەک بۆنەی ئایینی.

نووسینگەی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی ناوچەیی هانی هاووڵاتییان دەدات کە دووربکەونەوە لە گەشتکردنی ناپێویست و کۆبوونەوەی گەورە، ئەمەش بۆ ڕێگریکردن لە تەشەنەکردنی کۆڤید-١٩، ئێمە هەست بەوە دەکەین کە ئەمە پێویستی بە قوربانیدان و دەستهەڵگرتن لەهەندێک بوار هەیە، بەڵام ساتەکانی پشوو نابێتە بیانوویەک بۆ وازهێنان لە دوورەپەرێزی و ڕێکارە کۆمەڵایەتییەکان کە ئامانج لێیان کەمکردنەوەی بڵاوبوونەوەی ئەم ڤایرۆسەیە.

ئەو وڵاتانەی ژمارەی حاڵەتەکانییان لەبەرزبوونەوەدایە و بڵاوبوونەوە تیایاندا بەردەوامە، پێویستە بەجددی ڕێگری بکەن لە کۆبوونەوە کۆمەڵایەتی و ئایینی و خێزانییەکان. هەر وڵات و کۆمەڵگەیەک پێویستە بڕیارەکانی لەسەر بنەمای هەڵسەنگاندنی ئاستی مەترسی و زانینی ڕادەی بڵاوبوونەوە و ڕێکارەخۆپارێزییەکان و تواناکانی سیستمەی تەندروستی بێت.

کۆبوونەوە بچووکەکان بەشێوەیەکی نموونەیی دەبێت هەوڵبدرێت لە شوێنێکی کراوە بێت، ژمارەی ئامادەبووان و کاتەکەی سنورداربێت، بە دڵنیابوون لە بەکارهێنانی ماسک و خۆبەدوورگرتنی بەشداربووان لەیەکتر. ئەگەر نەتوانرا لەدەرەوە ئەنجام بدرێت، دڵنیابوون لە هەواگۆڕکێی تەواو و بچووکی گرووپەکان مەترسی بەرکەوتنەکان کەم دەکاتەوە، هەرچەندە کۆبوونەوە لەشوێنە داخراوەکان بێ مەترسی نیە.

گرنگی دروستیی دەروونی پێشتر ئاماژەی پێدراوە لەکاتی ئەم پەتایەدا، بەتایبەت بۆ منداڵان و بەساڵاچووان و ئەوانەش کە پێشتر بەدەست حاڵەتێکی دەروونی ناڵاندوویانە. لەکاتێکدا ئەم ساڵە جیاوازە لەکۆتاییەکەی نزیک دەبێتەوە، ئاشکرایە کە هەستکردن بەفشار و دڵەڕاوکێ لەوانەیە زیاتربێت لەم کاتەی ساڵ. ئەم گرژییە باری دەروونی ئەوانەی خراپتر کردووە کە دەناڵێنن بەدەست حاڵەتێکی دەروونی، ئەمەش بەهۆی ترس لەنەخۆشی ، ڕاڕایی سەبارەت بە ئەندامانی خێزان و هاوڕێیان کە مەترسییان لەسەرە، تەنیایی و جیابوونەوە و کەرەنتین کردن و هەروەها ئەو شەرمەی بە بابەتە دەروونییەکانەوە بەستراوە. پەیوەندیکردن بە خۆشەویستانمان لەڕێگای ئامێرەکانی پەیوەندیکردنەوە و پاڵپشتیکردنی ئەوانەی کە هەست بەتەنیایی دەکەن لە ماوەی ئەم پشووە گرنگییەکی زۆر تایبەتی هەیە. پێویستیی زۆرمان بەوە هەیە کە ئاگاداری تەندروستییمان و دروستی دەروونییمان بین و هی ئەوانەش کە خۆشمان دەوێن.
هەڵبژاردەکە بەدەستی خۆمانە، ئەو بڕیارانەی لەسەر ئاستی تاکەکەسی دەدرێن، لەکۆتایی دا کار لەخێزانەکانمان و کۆمەڵگەکەمان دەکات، بەتایبەت بۆ ئەوانەی مەترسیی زیاتریان لەسەرە و ئەو کارمەندە تەندروستییانەش کە بێ ماندووبوون چارەسەری نەخۆشەکان دەکەن.

دوورکەوتنەوە لەشوێنی داخراو، قەرەباڵغ، بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی خەڵکی، لەهەمان کات بەجێگەیاندنی ڕێنمایی پاک وخاوێنی دەستەکان، ئەتەکێتی هەناسەدانی دروست و هەروەها بەکارهێنانی ماسک، خۆمان و کۆمەڵگەکەمان بە سەلامەتی دەهێڵێتەوە.

ئێستا لەو ساتەی پشووە، لەهەموو کاتێک زیاتر کاتی گرنگیپێدان و بڵاوکردنەوەی سۆز و بەزەیییە، کۆمەڵگەکانمان پێویستە بەدەم یەکەوە بێن لەپێناو پاڵپشتی و هاندانی یەکتری، لەکاتێکدا سەلامەتی خێزانەکانمان و هاوسێکانمان دەپارێزین.

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی

كوردستان TV

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.