Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 15:52

به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆریه‌کی غازی ماڵان له‌ ئێران 12 که‌س برینداربوون

کوردستان TV
#11
100%

له‌ شاری ئه‌هوازی ئێران و به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆری غازی ماڵان دوازده‌ كه‌س بریندار بوون.

به‌ پێی هه‌واڵی ئاژانسی ئیرنای ئێرانی، به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆری غاز له‌ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی نیشته‌جێبوونی شاری ئه‌هوازی ناوه‌ندی پارێزگای خوزستان، دوازده‌ كه‌س بریندار بوون.

بیناكه‌ شه‌ش نهۆمه‌ و له‌ شه‌قامی پازده‌ی رۆژئاوای گه‌ڕه‌كی كیان پارس هه‌ڵكه‌وتووه‌ له‌م باره‌یه‌وه‌ عه‌لی خودادادی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی مانگی سووری پارێزگای خوزستان رایگه‌یاندووه‌ كه‌ كۆمه‌ڵگه‌كه‌‌ به‌شێوه‌یه‌ك دارماوه‌ ناچاربوون بۆ دۆزینه‌وه‌ی برینداران له‌ ژێر داروپه‌ردووی بیناكه‌ سه‌گی راهێندراو به‌كاربێنن و دوای دۆزینه‌وه‌یان، برینداره‌كان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراون.‌

هه‌روه‌ها گوتی: له‌وانه‌یه ‌هێشتا برینداری تر له‌ ژێر داروپه‌ردووی بیناكه‌ به‌جێمابن، هه‌ر بۆیه پڕۆسه‌ی گه‌ڕان و پشكنین بۆ دۆزینه‌وه‌ی برینداری تر به‌رده‌وامه‌.

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.