Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 15:46

پەرلەمانی ئێران پڕۆژەیاسایەکی نوێی تایبەت بە چالاکییە ئەتۆمییەکانی وڵاته‌که‌ی پەسەند کرد

کوردستان TV
#11
100%

سەرۆکی فەرمانگەی وزەی ئەتۆمی ئێران، عەلی ئەکبەر ساڵحی، لە میانەی بەشداری کردن لە پڕۆگرامێکی تەلەفیزیۆنیدا باسی لە چالاکییە ئەتۆمییەکانی وڵاتەکەی کرد و ئەوەی ئاشکرا کرد کە یاسای سنووردارکردنی چالاکی وێستگە ئەتۆمییەکان و خێرا کردنی چالاکییە ئەتۆمییەکان جێبەجێ دەکرێت.

ساڵحی ئەوەشی وەبیرهێنایەوە کە یاساکە هێشتا لە لایەن سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی واژوو نەکراوە و رایگەیاند: ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمیان ئاگادار کردوەتەوە و نامەیەکیان ئاڕاستەی کازم غەریب ئابادی نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڤییەنا کردوە.

پێویستە چاودێرە نێودەوڵەتییەکان بێن و لە چوارچێوەی رێککەوتنی وزەی ئەتۆمدا ئەو بەشانەی وێستگە ئەتۆمییەکان بکەنەوە کە پێشتر داخرابوون.

لە ئایندەیەکی نزیکدا لە ژێر چاودێری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم، کەپسولی غازی یۆرانیۆم دەگۆڕین بۆ بەرهەمهێنانی یۆرانیۆمی ئاست بەرز. جێی ئاماژەیە ئەم یاسایە لە دوای تیرۆر کردنی زانای ئەتۆمی ئێران، موحسین فەخریزادە لە پەرلەمانی ئێران پەسەند کرا و تیایدا داوا دەکرێت، ئەو یۆرانیۆمەی لە ئێران بەرهەم دەهێندرێت بە رێژەی سەدا بیست له‌سه‌د دەوڵەمەندتر بکرێت و کۆگاکانی هەڵگرتنی یۆرانیۆمی پیتێندراو زیاد بکرێن.

 

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.