بەندکراوێکی خەڵکی کرماشان کە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست سزای سێدارەی بە سەردا سەپابوو و بڕیار بوو حوکمەکەی جێبەجێ بکرێت، دوای لێخۆشبوونی بنەماڵەی کوژراوەکە لە پەتی سێدارە ڕزگاری بوو.
ڕێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه ، كهبهرهبهیانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 3 ى 1 ى 2021 ، سەعید محەمەدی فەرد تەمەن 35 ساڵ و خەڵکی کرماشان کە پێنج شەممەی پیشوو بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای سێدارە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی بەندیخانەی ناوەندیی سنە کرابوو، دوای لێخۆشبوونی بنەماڵەی کوژروەکە حوکمەکەی ڕاگیرا و لە پەتی سێدارە ڕزگاری بوو.
هه‌نگاو ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، سەعید محەمەدی فەرد لەدایکبووی ساڵی 1984 ى شاری کرماشانە و خێزاندارە و باوکی دوومنداڵی تەمەن 6 و 11 ساڵانە.
هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، كه‌ناوبراو 6 ساڵ پیش لە شاری سنە بە تۆمەتی کوشتنی کەسێکی خەڵکی خوڕەم ئاباد دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دادگای تاوانەکانی سنە حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.