دۆناڵد تره‌مپ،سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌وانه‌یه پلانی بۆردومانكردنی وێستگه ناوه‌كییه‌كانی ئێران زیندوو بكاته‌وه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز-ی ئه‌مریكی بڵاویكردۆته‌وه كه دوای ئه‌وه‌ی ئێران رێژه‌ی پیتاندنی یۆرانێومی بۆ %20 له وێستگه‌ی فۆرودۆ كه ده‌كه‌وێته قووڵایی چیاكان به‌رزكردۆته‌وه،له‌وانه‌یه دۆناڵد تره‌مپ،سه‌رۆكی ئه‌مریكا پلانی بۆردومانكردنی وێستگه ناوه‌كییه‌كانی ئێران زیندوو بكاته‌وه.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه روونیكردۆته‌وه كه ئه‌م هه‌واڵه هاوكاته له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی راپۆرته هه‌واڵگرییه‌كان كه ئێران كه به نیازه له‌م هه‌فته‌یه‌دا چه‌ند ئامانجێكی ئه‌مریكی بپێكێت.
پێشتر یه‌حیا ره‌حیم سه‌فه‌وی، راوێژكاری خامه‌نه‌یی رایگه‌یاندبوو كه وڵاته‌كه‌ی هیواداره هیچ شتێك له‌ناوچه‌كه‌دا روو نه‌دات، تا ئه‌و كاته‌ی دۆناڵد تره‌مپ ده‌سه‌ڵات به‌جێده‌هێڵێ.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی /رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.