له ئێستادا ڤیدیۆی سه‌رسوڕهێنه‌ری سه‌مای ڕۆبۆتی كۆمپانیای ئه‌مه‌ریكی (بۆستۆن داینامیكس) به بوونه‌ی سه‌ری ساڵی نوێی زاییینی، كه خۆی له جوله و سه‌مای سه‌رسوڕهێنه‌ری به‌رهه‌می ئه‌و كۆمپانیایه ده‌بینێته‌وه، بووه‌ته هه‌واڵی گه‌رمی میدیا و سۆشیال میدا له ئاستی جیهان.
له‌و كاته‌ی كه كۆمپانیای بۆستۆن داینامیكس (Boston Dynamics )ی ئه‌مه‌ریكی یه‌كه‌م ڤیدیۆی له به‌رهه‌مه ڕۆبۆتیه سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی بڵاو كرده‌وه، بۆ هه‌موو لایه‌ك ئاشكرا بوو كه سه‌رده‌می ئامێره‌كانی نامۆ و زه‌به‌ڵاح و بێ مانا به‌سه‌ر چووه و ئێستا گه‌یشتووینه‌ته سه‌رده‌مێك كه تێیدا به‌رهه‌مه خواستراوه‌كان زیاتر و زیاتر هاوشێوه‌ی مرۆڤ و تێكرای گیانله‌به‌ر زیندووهوهكان ده‌بن.
ڤیدیۆ نوێێهكهی ڕۆبۆتی كۆمپانیای بۆستۆن داینامیكس، ڕاستی پێشكه‌وتنی مرۆڤ به شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر له بواری ته‌كنه‌لۆجیای ڕۆبۆت ده‌رده‌خات، كه تێیدا ڕۆبۆت، به گۆرانی له گرۆپی موسیقی Contours ده‌كه‌وێته سه‌ما كردن. له به‌شه جیاكانی ئه‌م كلیپه‌دا، ڕۆبۆت به شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر قاچه‌كانی له زه‌وی دائه‌گریت و به زیره‌كی هه‌ڵده‌په‌ڕێت و له‌گه‌ڵ گۆرانیدا ده‌می ئه‌جولێت و وا ده‌رئه‌كه‌وێت له‌گه‌لیدا گۆرانیه‌كه ئهلێتهوه و لاسای گۆرانیبێژ ده‌كاته‌وه.
له‌ڕاستیدا هه‌ر وه‌ك بینیمان، سه‌مای ئه‌م ڕۆبۆتانه به شێوه‌یه‌كی زیره‌كانه داڕیژراون كه له به‌شێكی كلیپه‌كه‌دا، بینه‌ر وا هه‌ست ده‌كات كه جمووجوڵهكانی له دونیای ڕاستیدا بوونیان نیه، ئه‌وه‌ی ده‌بینین ڤیدیۆیه‌كی سری دی (3D) و ئه‌نیمه‌یشنیه. به‌ڵام له ڕاستیدا ده‌توانرێت دڵنیا بین كه كلیپه‌كه‌ی به‌رهه‌می بۆستۆن، به‌ته‌واوی ڕاسته و وێڕای ئه‌وه‌ی كه ڤیدیۆ و به‌رهه‌مه‌كانی تری كۆمپانیای بۆستۆن داینامیكس هه‌ر كامه‌یان له ڕێزی خۆیدا مرۆڤ توشی سه‌رسوڕمان ده‌كات، به‌دڵنیاییه‌وه واژه‌ی سهرلێشێو، باشترین واژه‌یه بۆ وه‌سف كردنی نوێترین به‌رهه‌می ئه‌م كۆمپانیایه.
ڕۆبۆتی له شێوه‌ی سه‌گ، كه به‌ره‌نگی زه‌رد له ڤیدیۆكه‌دا بینیتان، ناوی سپات((Spotه و له به‌رهه‌مه‌كانی پێشووتری ئه‌م كۆمپانیاییه، كه تێدا ڕۆبۆت له كردنه‌وه‌ی ده‌رگا بگره تا كو جۆرها جوله‌ی سه‌رسوڕهێنه‌ر كه ئه‌نجامی ده‌دات مرۆڤ تۆشی شۆك ده‌كات. دوو ڕۆبۆتی تر كه له شێوه‌ی مڕؤڤ به‌رهه‌م هاتوون و سه‌مای ڕۆبۆتی ده‌كه‌ن پێشتر به ناوی ئه‌تله‌س ( (Atlas نمایش كرا بوون. دوو ڕۆبۆته‌كه توانایی ئه‌نجامدانی چه‌ندین جوله‌ی وه‌رزشیان هه‌بوو كه به ئه‌نجامدانیان توانای خۆیان بۆ ئێمه خسته ڕوو.
چواره‌م ڕۆبۆت كه له ڤیدیۆیه‌كه‌دا به كورتی ده‌ركه‌وتوو، ناوی هێندڵه Handle Handl كه تایبه‌تمه‌ندی جیاوازی له ناو به‌رهه‌مه‌كانی كۆمپانیای بۆستۆن داینامیكس خسته ڕوو. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌و پرسیاره‌ی كه بووبێته هۆی ئه‌وه‌ی كه مێشكی ئێوه به‌خۆیه‌وه سه‌رقال بكات، هۆكاری دروستكردنی ئه‌و جۆره كلیپه بێت. به دڵنیاییه‌وه سه‌ره‌كیترین ئامانجی بۆستۆن داینامیكس به خستنه‌ڕووی ئه‌م جۆره بابه‌تانه له شێوه‌ی كلیپ، نمایش كردنی توانا تهكنهلۆجیهكهیتی، كه كۆمپانیا ناوبراو له تێكرای كۆمپانیاكانی تری بواری ڕۆبۆت جیاوازتر‌و به‌هێزتر ده‌رده‌خات. به‌ڵام، له‌پال ئه‌و ئامانجه سه‌ره‌كییه‌ش، ده‌گوترێت كه سه‌مای دوواین ڕۆبۆت، به بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی نوێی زایینی و دلخۆش كردنی هه‌وادارو خوازیاره بهرههمیهكانیهتی.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێـت له ساڵی داهاتوو ڤیدیۆیه‌كی نوێی سهرسهڕهێنهرتر له به‌رهه‌مه سه‌ركه‌وتووه‌كانی ئه‌و كۆمپانیا داهێنه‌ره ببینین و له كۆتایشدا ڕۆژێك دابێت كه ژیانی مڕڤایهتی به هاوكاری ڕۆبۆته جۆراوجۆره‌كان بۆ ئاستێكی تایبه‌ت له خۆشگوزه‌رانی نزیك ببێته‌وه.
وه‌ڕگێران: فه‌خری حاچك نزاری
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.