Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 09:36

درۆنی "راوچی"ی رووسی بەسەرکەوتوویی تاقی کراوه‌ 

فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بێهاوتا کە هاوشێوەی فڕۆکە جەنگییەکانە
کوردستان TV
100%

درۆنی "راوچی"ی رووسی، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بێهاوتا کە هاوشێوەی فڕۆکە جەنگییەکانە.

لە گۆڕەپانی "ئەشالۆک" بۆ مەشق و راهێنان، لە باشووری رۆژهەڵاتی رووسیا، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی رووسی بەناوی "راوچی" تاقی کرایەوە. بەپێی پسپۆڕانی رووسی، تاقیكردنه‌وه‌کە بەسەرکەوتوویی بەڕێوەچووە.
لەم بارەیەشەوە، ئاژانسی "نۆڤۆستی"ی رووسی رایگەیاند، مەبەست لەم تاقیکردنەوەیە تەقاندنی مووشەکى هەوا بۆ هەوایە بەبێ فڕۆکەوان. بەمەش، درۆنی "راوچی" دەبێتە یەکەم فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی جەنگی لە جیهاندا.
دەربارەی چۆنێتی بۆردومانی ئامانجەکەی، ئەم فڕۆکەیە هەڵدەستێت بە جێبەجێکردنى ئەرکى فڕۆکەوانێکی فڕۆکەی جەنگی جۆری سو- 57ی نەوەی پێنجەم. فڕۆکەوانی فڕۆکە جەنگییەکە ئامانجەکە هەڵدەبژێرێت دواتر درۆنەکە بۆردومانی دەکات.
درۆنی "راوچی" فرە ئەرکە و رەنگە لە داهاتوودا بەشداری بۆردومانی چڕ بکات، هەر وەک چۆن پۆلێک لە فڕۆکە جەنگییەکان ئەنجامی دەدەن.
زۆربەی تایبەتمەندییە تەکنیکیی و تەکنەلۆجیاییەکانى درۆنەکە نهێنییە، بەڵام بەگوێرەی ئاژانسە هەواڵییەکانی رووسیا، کێشی درۆنەکە دەگاتە 20 تەن و خیراییەکەشى دەگاتە 1000هەزار کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا. هەروەها، درێژییەکەی 14 مەتر و درێژی باڵەکانیشى 19 مەتر دەبێت.
ژێده‌ر - Kurdistan CT 

 

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.