Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 02:11

پزیشکێکی سویدی له‌باره‌ى ڤایرۆسه‌ نوێیه‌که‌ی کۆرۆنا دڵنیایی ده‌دات

کوردستان TV
100%

پزیشکی بەرپرسی خۆپاراستن لە هەرێمی ستۆکهۆڵم رایگه‌یاند: حاڵەتەکانی جۆرە نوێیەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر بوون و دڵنیایی ده‌دات ئه‌م ڤایرۆسه‌ هیچ جۆرە نیشانیەک نییە ته‌ندروستی تووشبووان له‌ مه‌ترسی دابێت.

ماریا رۆتزێن ئوێستلوند، پزیشکی بەرپرسی خۆپاراستن لە هەرێمی ستۆکهۆڵم رایگه‌یاندووه‌، پاش پشکنین دەرکەوتووە کە حاڵەتەکانی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی نوێیه‌كه‌ی كۆرۆنا زۆر بوون، بەڵام لە شاری ستۆکهۆڵم ته‌نها چوار كه‌س تووشی ڤایرۆسه‌ نوێیه‌كه‌ بوونه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد ڤایرۆسە نوێیەکە هیچ جۆرە نیشانیەکی نییە كه‌ ته‌ندروستی تووشبووان له‌ مه‌ترسی دابێت.

هەروەها دەربارەی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئەم جۆر ڤایرۆسە ئەم شارەزایە دەڵێت هیچ پێویست بە ترس و دڵەڕاوکێ ناکات، وڵاتی سوید هیچ رێوشوێنێکی تایبەت ناگیرێتەبەر تەنها پێویسته‌ هاووڵاتیان رێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن.

گوتیشی: ستراتیژی سوید بۆ بەرنگاربوونەوەی جۆرە نوێیەکی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەوەیە کە کەسێک کە لە بەریتانیاوە دێتەوە، دەبێت پشکنین بکات لەکاتی گەیشتنی بۆ سوید، دواتر دوای پێنج رۆژی دیكه‌ش پشکنیێکی تر ئه‌نجام بدات و حەوت رۆژ خۆی کەرەنتینە بکات.

كوردستان TV

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.