Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 20:40

سـێ پەیامی هاوخەمی لە بارەگای بارزانییەوە

کوردستان TV
100%


په‌یامی سه‌ره‌خۆشی باره‌گای بارزانی بۆ خانه‌واده‌ی نه‌جمه‌دین حاجی له‌تیف فارس

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێزان، خانه‌واده‌ی نه‌جمه‌دین حاجی له‌تیف فارس
به‌داخێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تی دڵسۆز و كوردپه‌روه‌ر كاك (نه‌جمه‌دین حاجی له‌تیف فارس)مان بیست.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌تان و ته‌واوی خزم و دۆستانی سه‌نگاو ده‌كه‌ین، هاوبه‌شی خه‌می هه‌موو لایه‌كین.

له‌ خودای دلۆڤان داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو كاك (نه‌جمه‌دین حاجی له‌تیف فارس) به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، دڵنه‌وایی و ئارامی به‌ خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌تان و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی
4ـی1ـی2021

...........................

په‌یامی سه‌ره‌خۆشی باره‌گای بارزانی بۆ خانه‌واده‌ی عوسمان دێلۆی
 
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێزان، خانه‌واده‌ی عوسمان دێلۆی
به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی هاوژینی خوالێخۆشبوو(عوسمان دێلۆی) خاتوو(به‌سێ عه‌لی ره‌سوڵ)مان بیست.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ به‌ڕێز و نیشتیمانپه‌روه‌ره‌كه‌تان و ته‌واوی خزم و دۆستانتان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌می ئێوه‌ و كه‌سوكارتان ده‌زانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین دڵنه‌وایی و ئارامی به‌ خانه‌واده‌ و خزم و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت، گیانی هاوژینی خوالێخۆشبووتان به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی
4ـی1ـی2021

..............................
 
په‌یامی سه‌ره‌خۆشی باره‌گای بارزانی بۆ شێخ محه‌مه‌د ره‌ش

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێز، كاك شێخ محه‌مه‌د ره‌ش
به‌داخێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی هاوژینی به‌ڕێزتانمان بیست.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ كوردپه‌روه‌ره‌كه‌تان و خزم و كه‌سوكارتان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای دلۆڤان داواكارین گیانی هاوژینی خوالێخۆشبووتان به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، دڵنه‌وایی به‌ به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی
4ـی1ـی2021

كوردستان TV

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.