به‌هروز كه‌مالوه‌ندی، گوته‌بێژی دامه‌زراوه‌ی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران، رایگه‌یاند كه له ئه‌نجامی كاره‌كانی دوێنێی بنكه‌ی ئه‌تۆمی فۆردۆ یۆرانیۆمی پیتیێندراویان به رێژه‌ی له سه‌دا ٢٠ به‌رهه‌م هێناوه.
كه‌مالوه‌ندی به ته‌له‌ڤیزیۆنی ده‌وڵه‌تی ئێرانی رایگه‌یاند كه له میانی ئه‌و یاسایه‌ی سه‌باره‌ت به وزه‌ی ئه‌تۆمی له په‌رله‌مان ده‌رچووه و له ئه‌نجامی كاركردن بۆ ماوه‌ی ١٢ كاتژمێر یۆرانیۆمی پیتیێندراویان به رێژه‌ی له سه‌دا ٢٠ به‌رهه‌م هێناوه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ته‌واوی پرۆسه‌ی پیتاندنه‌كه له فۆردۆ و به چاودێری ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجام دراوه، گوتی: "توانای ئه‌وه‌مان هه‌یه به ئاسانی به رێژه‌ی زیاتر له سه‌دا ٢٠ یۆرانیۆمی پیتێندراو به‌رهه‌م بهێنن و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌مه ده‌كه‌ین".
ئه‌و یاسایه‌ی كه دوای تیرۆركردنی زانای ئێرانی، موحسین فه‌خریزاده برایه په‌رله‌مانی ئێران و په‌سه‌ند كرا، دامه‌زراوه‌ی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران ناچار ده‌كات به ده‌ستپێكردنی پیتاندنی یۆرانیۆم به رێژه‌ی سه‌دا ٢٠ و به‌رزكردنه‌وه‌ی ستۆكی یۆرانیۆمی پیتێندراو.
هه‌رچه‌ند سه‌ره‌تا حكوومه‌تی ئێران دژی یاساكه وه‌ستایه‌وه به‌ڵام دوای ره‌زامه‌ندی كۆتایی كۆنسه‌ی پاراستنی ده‌ستوور، حكوومه‌ت ناچار بوو یاساكه په‌سه‌ند بكات.
رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمیی، رێگه‌ی به ئێران دابوو زۆرترین رێژه سه‌دا ٣،٦٧ یۆرانییۆم بپیتێنێت. به‌ڵام وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر سزاكانی ئه‌مریكا كه به‌ڵێنه‌كانی راگرت، ئێران ئاستی یۆرانیۆمی پیتێندراوی گه‌یانده رێژه‌ی له سه‌دا ٤،٥.
شایانی باسه له‌چه‌ند رۆژی رابردوو رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز-ی ئه‌مریكی بڵاویكرده‌وه كه دوای ئه‌وه‌ی ئێران رێژه‌ی پیتاندنی یۆرانێومی بۆ %20 له وێستگه‌ی فۆرودۆ كه ده‌كه‌وێته قووڵایی چیاكان به‌رزكردۆته‌وه،له‌وانه‌یه دۆناڵد تره‌مپ،سه‌رۆكی ئه‌مریكا پلانی بۆردومانكردنی وێستگه ناوه‌كییه‌كانی ئێران زیندوو بكاته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.