Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 15:46

له‌ ئێران یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنای نوێ تۆمارکرا

کوردستان TV
100%


وەزارەتى تەندروستى ئێران رایگەیاند: یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤێرژنی نوێ ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمارکراوە.

سەعید نمەکی، وەزیری تەندروستیی ئێران بە میدیای فەرمی ئێرانی راگەیاند: دوای چەندینجار تاقیکردنەوە دەرکەوتووە کە هاووڵاتییەکی ئەو وڵاتە کە لە بەریتانیا گەڕاوەتەوە تووشی ڤێرژنی نوێ ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە و ئێستا لە نەخۆشخانەیەکی تایبەتدا کەرەنتین کراوە. دەشڵێت، دۆخی تەندروستیی تووشبووەکەش باشه‌ و جێگیرە.

سەعید نمەکی هه‌روه‌ها گوتیشی: تاقیکردنەوەیان بۆ کەسانی نزیکی تووشبووەکە کردووە و هیچکامیان تووشی ڤایرۆسەکە نەبوون.

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌، بەریتانیا لە سەرەتای مانگی دوانزه‌ی ساڵی رابردوودا رایگەیاندبوو، جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەیاندا بڵاوبووەتەوە دوابەدوای ئەوە زۆربەی وڵاتانیش گەشتەکانیان بۆ ئەو وڵاتە راگرت و رێکارەکانی روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنایان جارێکی دیکە توندکردەوە، لەناو خۆی بەریتانیاش قەدەغەی ھاتووچۆ راگەیەندرا.

ئێران یەكێكە لەو وڵاتانەی بەھۆی زۆری ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا و مردن بەو پەتایە كەوتووەتە دۆخێكی نالەبار، بەگوێرەی ئامارە فەرمییەكان، تائێستا یەك ملیۆن دوو سه‌دو په‌نجاو پێنج كه‌س تووشی كۆرۆنا بوونه‌ و په‌نجاو پێنج هه‌زارو حه‌وتسه‌د و چل و هه‌شت كه‌سیش به‌هۆی په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و یه‌ك ملیۆن و بیست و نۆ هه‌زارو بیست و هه‌شت كه‌سیش تا ئێستا ڤایرۆسه‌كه‌سان په‌راندووه‌ و چاكبوونه‌ته‌وه‌.

 

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.