سه‌عید خه‌تیبزاده، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ، له راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌و كه‌شتییه نه‌وت هه‌ڵگره‌ی كۆریای باشوور كرد كه به‌هۆی پیسكردنی ژینگه‌وه له كه‌نداوی به‌سڕه-دا ده‌ستیبه‌سه‌ردا گیراوه و ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه هۆكاری ئه‌م كاره به‌ته‌واوی ته‌كنیكی بووه.
خه‌تیبزاده ره‌خنه‌ی له هه‌ڵوێستی حكومه‌تی سیئۆل له باره‌ی رووداوه‌كه‌وه گرت و رایگه‌یاند: "ره‌فتاری حكومه‌تی كۆریای باشوور ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته به ناڕوون ده‌بینین و ره‌تیده‌كه‌ینه‌وه. داوا له حكومه‌تی ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ین به‌شێوه‌یه‌كی لۆجیكی و به‌رپرسیارانه ره‌فتار له‌گه‌ڵ ئه‌م پرسه‌دا بكات".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، باسی له‌وه‌ش كردووه كه ئه‌و شانده كۆریهی دوای رووداوه‌كه رایانگه‌یاندوه سه‌ردانی ئێران ده‌كه‌ن، پێشوه‌خت سه‌ردانه‌كه‌یان پلانبۆداڕێژراو بووه و ئه‌م سه‌ردانه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به ده‌سبه‌سه‌رداگرتنی تهنكهرهكهوه نییه.
خه‌تیبزاده جه‌ختی له‌وه‌ش كردوه‌ته‌وه كه ده‌زگای ده‌ریاوانی و به‌نده‌ره‌كانی ئێران هاوكاری پێویستی پێشكه‌شی ستافی ناو كه‌شتییه‌كه كردووه.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه رۆژی دووشه‌ممه، هێزه ده‌ریاییه‌كانی ئێران له كه‌نداوی به‌سڕه به هۆی پیسكردنی ژینگه ده‌ستیان به‌سه‌ر ته‌نكه‌رێكی نه‌وتی كۆریای باشوور-دا گرت.
له به‌رامبه‌ردا حكوومه‌تی سیئۆل داوای له به‌رپرسانی تاران كرد ئه‌و كه‌شتییه ئازاد بكه‌ن و یه‌كه‌یه‌كی سه‌ربازی تایبه‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی چه‌ته‌ی ده‌ریایی ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كرد.
دواتریش ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا داوای له‌به‌رپرسانی ئێران كرد كه كه‌شتییه نه‌وت هه‌ڵگره‌كه‌ی كۆریای باشوور ئازاد بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.