حه‌سه‌ن روحانی رایده‌گه‌ێنێ،ئه‌گه‌ر لایه‌نی به‌رامبه‌ر پابه‌ند بێت، ئه‌وا ئێران پابه‌نده به په‌یمانه‌كانی ده‌رباره‌ی رێككه‌وتنی ناوه‌كی.
حه‌سه‌ن روحانی، سه‌رۆكی ئێران ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر جۆبایدن تۆبه بكات و بگه‌ڕێته‌وه رێچكه‌ی یاسایی له رێككه‌وتنی ناوه‌كی، ئه‌وا پێشوازی لێده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئێران گوتی: ئه‌گه‌ر لایه‌نی به‌رامبه‌ر پابه‌ند بێت، ئه‌وا ئێران پابه‌نده به په‌یمانه‌كانی ده‌رباره‌ی رێككه‌وتنی ناوه‌كی، ئه‌گه‌ریش لایه‌نی به‌رامبه‌ر پابه‌ند نه‌بوو به په‌یمانه‌كانی، ئێران به‌چۆكدا ناێی .
حه‌سه‌ن روحانی گوتیشی: به گوێره‌ی رێككه‌وتنی ناوه‌كی، ئێران له‌م هه‌فته‌یه‌دا پیتاندنی یۆرانیۆمی له پێگه‌ی فۆردۆی ناوه‌كی گه‌یانده %20 .
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.