Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 02:16

هەولێر.. له‌ خانەی بەساڵاچووان هەڵمەتێکی کوتانی ئەنفلەوەنزای وەرزی ئەنجامدرا

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ئەمڕۆ ٦ی ۱ی ۲۰۲۱ لە ڕێگەی  بەڕێوەبەرایەتی کاروباری پاراستنی تەندروستی هەولێر هەڵسان بە هەڵمەتێکی کوتان دژی ئەنفلەوەنزای وەرزی بۆ خانەی بەساڵاچووان.


لەڕێگەی تیمەکانی پاراستنی تەندروستی گشت بەساڵاچووان لەگەڵ کارمەندانی نێو خانەکە کوتانیان بۆ ئەنجام درا، مەبەست لەم هەڵمەتە پاراستنیان لە پەتای ئەنفلەوەنزای وەرزی و ڕێگریکردن و پاراستنی ئەوانه‌. 


شایەنی باسە بەڕێوەبەرایەتی  پاراستنی تەندروستی هەولێر لەڕێگەی  تیمەکان بەردەوام هەڵمەتی کوتان دژی پەتا وەرزیەکان و نەخۆشیەکان ئەنجام دەدەن. 

 

راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی  هەولێر

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.