Erbil 38°C سێشەممە 03 ئازار 06:00

هاوپه‌یمانان کاروانێکی دیکەی هاوکاری پێشکەشی وەزارەتی پێشمەرگە دەکات

کوردستان TV
100%

کاروانێکی دیکەی ھاوکاریی هاوپەیمانان پێشکەشی وەزارەتی پێشمەرگەى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بکرێت.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 7 ى 1 ى 2021 ، هاوپه‌یمانان كاروانێكی دیكه‌ی هاوكاری پێشكه‌ش به‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌ن .

ئه‌م هاوكارییه‌ی هاوپه‌یمانان له‌ماوه‌ی دوو ڕۆژی رابردوو گەیشتوونەتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر و ئەمڕۆش لە مەراسیمێکدا بە بەشداریی بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگە و ڕاوێژکارانی سەربازیی هاوپەیمانان، ڕادەستی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێن.

 هاوكارییه‌كانی هاوپه‌یمانان بریتین له‌:  ئۆتۆمبێلی جۆری ھه‌مەر ، ئۆتۆمبێلی بارھەڵگر ، ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنی سەربازی ، چەند جۆرە کەرەستەیەکی دیکەی سەربازی .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.