Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 14:19

د.عەبدولحەکیم خەسـرۆ: گەشبینیین بە رێکارەکانی حکومەت لەبواری چاکسازی

کوردستان TV
#7
100%

د. عـەبـدولحـەکیم خـەسـرۆ ـ سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون سەبارەت بە هەوڵەکانی حکومەت بۆ چاکسازی و چارەسەرکردنی قەیرانی دارایی بۆ بەرنامەی رۆژەڤی كوردستان رایگەیاند: حكومەتی هەرێمی كوردستان لە مانگی 4ی سالی 2020 چەندین بڕیار و رێنمایی دەركرد سەبارەت بە پرۆسەی  چاكسازی و لە مانگی 7 ـەوە كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە .

د. عەبدولحەکیم خەسـرۆ روونیشیكردەوە كە لە لایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان  پێداچوونەوە بە هەیكەلیەتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی دەكرێت، هەروەها پێداچوونەوە بە دۆسیەی تەواوی فەرمانبەران دەكرێتەوە و ئەو پرۆسەیەش  نزیكەی 80%ی كارەكانی تەواو كردووە .

ئاماژەشیدا كە ئەو كارەش ئەگەر تۆزێك دواكەوتبێت هۆكارەكەی بۆ كەرنتینی گشتی هاووڵاتیان و دەوام كردنی بە نۆرەیی فەرمانبەران دەگەڕێتەوە بەهۆی پەتای كۆرۆنا كە لە مانگی 2ی ساڵی پار دووچاری بووین، هەروەها گوتیشی كە ئەو پێداچوونەوەیە پێویستی بە وردبینیش هەیە بۆ یەكلایی كردنەوەی .

د. عـەبـدولحـەکیم خـەسـرۆ ـ سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون  ئەوەشی راگەیاند كە هەوڵ لە ئارادایە كە سیستەمی مووچە بە سیستەمی بایۆمەتری دابەش بكرێت، ئەوەش قۆناعێكی دیكەیە كە هەر یەكیك كۆدێكی هەبێت و ژمارەیەكی بانكی هەبێت.

ئەوەش رێگری لەوە دەكات ئیستیغلالی كەس بكرێت كە مووچەی لە جیاتی وەربگیرێت .
هەروەها وارسی شەهیدان لە لایەن وەزارەتی شەهیدان مینحەكانیان وردبینی دەكرێت ، پێداچوونەوەیان بۆ دەكرێت ، ئەو پرۆسەیەش كاتی دەوێت بۆ ئەوەی مافی كەس نەخورێت .

روونیكردەوە كە پرۆسەكە پێویستی بە چەندین بڕیارو رێنماییە و پرسێكی زۆر قورسە بۆ ئەوەی بتوانیین بە رێك و پێكی كارەكان رایی بكەین و یەكلایی بكەینەوە .
هەروەها راشیگەیاند كە یاسای چاكسازی پێوەرێكی داناوە بۆ ئەوەی یەكسانی و عەدالەت پەیرەو بكرێت .

لەوبارەوە  د. عـەبـدولحـەکیم خـەسـرۆ ـ سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون  ئاماژەیدا كە پێویستە رەشنووسی یاسای بودجەی هەرێم ئامادە بكرێت و میلاكاتیش جێگیر بكەین ، كە ئەوەش پرۆسەیەكی گرنگە .

ئەو یاسایەش بە پێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئەمساڵ دادەنرێت .
هەر لەو چوارچێوەیەش سیاسەتی دارایی خۆمان رێك دەخەین ، لە گەڵ بەغداش هەوڵەكان لە ئارادایە كە شایسە داراییەكانی هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی دەستوور دەستەبەر بكرێت .

حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوام هەموو رێكارەكان دەگرێتە بەر ، بەتایبەت لە پرۆسەی چاكسازی بە كەمكردنەوەی خەرجی و زیادكردنی داهات .

هەوڵەكان بۆ چاكسازی هەمەلایەن بەردەوامی هەیە بەڵام پێویستیمان بە كاتی زیاترە .
سەبارەت بە نەوت گاز د. عـەبـدولحـەکیم خـەسـرۆ ـ سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون گوتی :  ئێستا وەزیری سامانە سروشتیەكان دەست بە كار بووە ، پێداچوونەوە بە تەواوی مامەڵەكردن دەكرێت لە گەڵ كۆمپانیاكانی نەوت .

سەبارەت بە خاڵە سنووریەكان ،رایگەیاند كە  لە رووی ئیداری و پرسی قاچاخچیەتی ئەو دوو پرسە لە رووی ئەمنییەتی دەروازەكان پارێزراو بێت .

گەشبینیین ئەو رێكارانەی لەو هەنگاوانەی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە گرتوویەتە بەر .

دارشتنی : سوهێل تاهیر عەبدولڵا

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.