لە نوسینگەی زانکۆی خاڕەزمیی کەرەج، حەوت قوتابی کورد، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە. هاوکات پێنج هاووڵاتیی کورد لە مەهاباد دەستگیرکراون.
رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ بڵاوی كردهوه، كهڕۆژی شەممەی ڕابردوو هێزە ئەمنییەکانی ئێران هەڵیانکوتایە سەر نوستنگەی کوڕانی زانکۆی خارەزمیی کەرج و لانیکەم 2 قوتابی کوردیان به ناوەکانی سوهەیب بادرووج خەڵکی مەریوان و فەرزاد سامانی خەڵکی مەهاباد دەستبەسەر کرد و گواستیاننەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
ههنگاو راشیدهگهێنیت، هاوکات پێنژ هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد بە ناوەکانی دەریا تاڵەبانی، شەپۆل خزری، سالاری ڕەهەوی، ئەفشین مامئەحمەدی و سیروان نووری لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباەوە دەستبەسەر کراون.
رێكخراوهكه ئاماژه بۆ ئهوهش دهكات، كهتائێستا هۆکاری دەستگیرکردنی ئەم حەوت هاووڵاتییە کوردە و ئەو تۆمەتەی ڕووبەڕوویان کراوەتەوە ئاشکرا نییە و شوێنی ڕاگیران و چارەنووسیاشیان نادیارە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.