Erbil 38°C چوارشەممە 20 تشرینی دووەم 03:23

چۆن فشاری دەروونی کۆنتڕۆڵ دەکەی ؟

بۆ كۆنتڕۆڵی سترێس دوو رێگەی سەرەكی هەیە
کوردستان TV
100%

 د.خالس قادر ئەحمەد
فشاری دەروونی، سترێس بەشێكی دانەبڕاوی ژیانی هەمووانە، رۆژانە بەهۆی تێكەڵاوبوون و كاری رۆژانەمان و بیركردنەوەمان، چەندین جار تووشی سترێس دەبین.

بۆ كۆنتڕۆڵی سترێس دوو رێگەی سەرەكی هەیە بەگوێرەی ئەو ناوەندەی مێشك كە بەشدارە بەشێوەی سەرەكی لە سەرهەڵدانی فشارە دەروونییەكە
1- هێوركردنەوە بەرێگەی چالاك كردنی سیستەمی دەماری پاراسیسمپاسەتیك.
2- سوود وەرگرتنی لە ووزە و بەئاگایی  كە حاڵەتەكە دروستی كردووە بە گۆڕینی لە نێگەتیڤەوە بۆ پۆزەتیڤ.
شوێنی سەرهەڵدانی سترێسەكە لەمێشك، ئایا لە بەشی پێشەوەی مێشك نیوكۆرتێكس یا لەبەشی سۆزی مێشك برەین ستیم سەری هەڵداوە؟.
هەر بەشێكیان بەجۆرێك كۆنتڕۆڵ دەكرێ، بەشی پێشەوە دەكرێت گفتوگۆ و شیكردنەوەی بۆ بكرێت.
بەڵام بۆ بەشی (سۆز)ی قورسە بە رێگەی بەكارهێنانی هۆشی بەئاگا و شیكردنەوە و گفتوگۆ لەگەڵ خۆكردن ئارام ببێتەوە.
چەند رێگایەك بۆ كۆنتڕۆڵی فشاری دەروونی رۆژانە:
1- گۆڕینی لێكدانەوەی حاڵەتەكە لە نێگەتیڤ بۆ پۆزەتیڤ
بۆ نموونە كاتێ بەنیازی لە كۆڕێكدا قسە بكەی یا بابەتێك پێشكەش بكەی بەرامبەر خەڵك،لەو كاتە لێكدانەوەت بۆ حاڵەتە بگۆڕە لەوەی بڵێی سترێس و دەترسم بڵێ تامەزۆرم ، زۆر گرنگە بۆ ئەو خەڵكە قسە دەكەم 
ئەوكات ئەو ووزە زۆرەی هەتە دەیگۆڕی بە پۆزەتیف لەبەرژەوەندی خۆت و پێشكەشكردنت باشتر دەبێت.
2- سەرنجت بگۆڕە 
لەكاتی سترێس سەرنجت لەسەر ئەو شتەیە یا ئەو بیرۆكەیە كە بۆتە هۆی سترێس ، بەمەش هەر زیاتر دەبێت .
بەڵام كاتێك سەرنجت دەگۆڕی بۆ سەر شتێكی تر ،بابەت و فكرەیەكی تر 
هێز و توندی سترێسەكە كەم دەبێتەوە و هێواش هێواش نامێنێ،چونكە بەهێشتنەوەی سەرنجت لەسەری وزەی زیاتری پێدەدەی ،هەرشتێك سەرنجت لەسەری لادا وزە وەرناگرێ و لاواز دەبێت.
4-  بەئاگابوونی چالاك 
تەنها بە ئاگابە لەحاڵەتەكە، فكرەكە و سەرنج بدە، چۆن دێت و دەچێت 
بەبێ ئەوەی شیكردنەوەی بۆ بكەی یا حوكمی لەسەر بدەی و هەڵسەنگاندنی بۆ بكەی، چونكە بەمانە تۆ زیاتر وزەی پێدەدەی بە سەرنج خستنەسەری
بە وەرگرتنی هەناسەی قوڵ و هێواش، چەند جارێك بۆ ماوەی ۲ بۆ 5 خولەك ، ئەگەر باشتر نەبووی بیكە دە خولەك ، هەر چەندجار تا بیست خولەك پێویستە.
گرنگە هەناسە وەرگرتنی قوڵی سك ئەنجامبدەی، هەناسە وەرگرتن بەلووت بۆ 4 چركە و ڕاگرتنی بۆ ۷ چركە، دانەوەی بۆ 8 چركە.
گرنگە دانەوە درێژتر بێت لە وەرگرتن دوو بۆ سێ ئەوەندە.
ژمارەی هەناسەدان كەمبكەوە بۆ 6 هەناسە لەیەك خولەك .
بەدانیشتن یان پاڵدانەوە لەسەر پشت ئەنجامدەدرێت
5- وەرزشكردن ،هەر جۆرە چاڵاكییەكی وەرزشی سووك یان قورس ، ڕۆشتنی خێرا 
6- خەڵوەتكردن بۆ دەخولەك سەرەتا بەپێنج خولەك دەست پێ بكە
خەڵوەتكردن ، بەئاگابوون وئاگاداربوونە لە بیرۆكە و هەستەكانت بەبێ ئەوەی بەدوایاندا بڕۆیت و شیكردنەوەیان بۆ بكەیت.
بەبێ دەنگی تەنها سەرنجت لەسەر هەناسەت بێت . ئەگەر فكرت ڕۆیی لێی گەڕێ.
7- خۆخەریكردن بەكارێكی دەستی
 سەرنجت بەتەواوی بخەرە سەر كارەكە، ئەگەر بگونجێت باخداری بێت، كارێكی زۆر هاندەرە بۆ هێور كردنەوەی دەروون.
8- ژمارەیك تەكنیكی جۆراوجۆر هەنە بۆ كەمكردنەوەی فشاری دەروونی و دوورخستنەوەی سەرنجت لەسەر بیرۆكەی سترێسەكە دەكرێت سوودیان لێ وەربگریت.
 هەموو ئەو رێگایانە بۆ ئەوەی كاریگەر بێت، پێویستە راهێنانی بەردەوامی لەسەر بكەی، تا سەركەوتوو دەبی، لە دەستنیشان كردنی یەك دوو رێگەی گونجاو بۆ خۆت .

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.