Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 14:20

هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆ و پێشمه‌رگه‌ له‌سه‌ر خاڵه‌ سنوورییه‌کان و دابه‌شکردنی ئه‌رکه‌کانیان رێککه‌وتن

کوردستان TV
#7
100%

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی وەزارەتی ناوخۆدا هاتووه‌، هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆ و پێشمه‌رگه‌ لە کۆبوونەوەکەدا لە سەر میکانیزمی پێکهێنانی ئەو هێزە و دابەشکردنی ئەرکەکانی رێککەتن  و بڕیارە بەم نزیکانە هەنگاوەکانی دروستکردنی ئەو هێزە، دەست پێ بکات.

ئەمرۆ دووشەممە 11/1/2021، هەردوو بەڕێزان وەزیری پێشمەرگە و وەزیری ناوخۆ ، لە شاری هەولێر کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی چۆنیەتی جێبەجێکردنی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە پێکهێنانی هێزێکی تایبەت بە نەهێشتنی دیاردەی قاچاخچێتی لە خاڵە سنووریەکانی هەرێمی کوردستان .

لە کۆبوونەوەکەدا ھەردوولا لە سەر میکانیزمی پێکهێنانی ئەو هێزە ودابەشکردنی ئەرکەکانی رێککەتن  و بڕیارە بەم نزیکانە هەنگاوەکانی دروستکردنی ئەو هێزە، دەست پێ بکات.

وەزارەتی ناوخۆی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
هەولێر
11/1/2021

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.