Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 02:12

ته‌ندروستی عێراق: زیاتر له‌ دوو هه‌زار تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونه‌وه‌

کوردستان TV
100%

له‌ عێراق 801 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ كۆرۆنا تۆمار كرا و 11 تووشبووی دیكه‌ش مردن، 2035 تووشبووش چاكبوونه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ‌‌11ی كانوونی یەكەمی 2021، وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ و ژینگه‌ی‌ عیراق ئاماری‌ 24 كاتژمێری‌ رابردووی‌ تایبه‌ت به‌ كۆرۆنای‌ بڵاوكرده‌وه‌، رایگه‌یاند: 801 كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆرۆنا بوون، ژماره‌ی‌ تووشبووان گه‌یشته‌  603 هه‌زار و 739 كه‌س.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند: له‌م ماوه‌یه‌دا یازده‌ تووشبووش مردوون، له‌و رێژه‌یه‌ش 12906 كه‌س گیانیانله‌ده‌ستداوه‌.

هەر لە بەیاننامەكەی ته‌ندروستی عێراقدا هاتووە له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوو 2035 تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه‌، رێژه‌ی چاكبووه‌كان گه‌یشته‌ 558777 كه‌س، واتا له‌ %92.6.

 

 

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.