Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 14:22

له‌ئه‌نجامی شه‌ڕ له‌ نێوان دوو بنه‌ماڵه‌ له‌ چه‌مچه‌ماڵ سێ که‌س بوونه‌ قوربانی

کوردستان TV
#7
100%

ئه‌مشه‌و، له‌ئه‌نجامی شه‌ڕی نێوان دوو بنه‌ماڵه‌ له‌ قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ، كه‌سێك كوژرا و دوو كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

شەریف رەحیم، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی چەمچەماڵ رایگه‌یاند: ئه‌مشه‌و لەئەنجامی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی سێ کەس بەبرینداری گەیەنراونەتە نەخۆشخانە، بەهۆی سەختی برینەکەشییەوە هاوڵاتییەکی تەمەن 31 ساڵ گیانی لەدەستدا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار له‌ نزیك  رووداوەکە رایگه‌یاندووه‌: شەڕەکە لە نێوان دوو بنەماڵەدا لە گەڕەکی راپەڕین روویداوە کە پێشتریش کێشەی کۆمەڵایەتی لە نێوانیاندا هەبووە.

گوتیشی: له‌ئێستادا هێزه‌ ئه‌منیه‌كان گه‌یشتونه‌ته‌ گه‌ڕه‌كی راپه‌ڕین و كۆتایی به‌شه‌ڕ و ئاڵۆزیه‌كه‌ هاتووه‌، بارودۆخه‌كه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵدایه‌.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.