Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 14:17

پۆلیسی ڕاپەڕین: تەرمی گەنجێک گه‌ێندرایە بەشی توێکاری لە نەخۆشخانەی ڕاپەڕین

کوردستان TV
#7
100%

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند: ئەمشەو تەرمی گەنجێک گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ کە شوێنەواری یەک فیشەکی چەکی کڵاشینکۆف بەسەریەوە هەیە، بەگوێرەی زانیاریە سەرەتاییەکانیش پێدەچێت ڕووداوەکە خۆکوژی بوبێت.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین هاتووه‌، ئەمشەو کاتژمێر 7:00 تەرمی گەنجێک بەناوی (م . ح . ش ) تەمەن 17 ساڵان، پیشەی قوتابی، دانیشتووی گوندی (دوگۆمان) سەر بەناحیەی سەنگەسەر ـ قەزای پشدەر (قەڵادزێ) گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی، پاش توێکاری بۆ لاشەکەی دەرکەوت شوێنەواری یەک فیشەکی چەکی جۆری کڵاشینکۆف بەسەریەوە هەیە کە بەگوێرەی زانیارییە سەرەتایەکان پێدەچێ ڕووداوەکە خۆکوژی بووبێت.

پاش ئاگادارکردنەوەی هێزەکانمان دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و دوای توێکاری بۆ لاشەکەی و گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە و دەستیش گیراوە بەسەر چەکی بەکار هاتوو.

بەوتەی (باوکی) ئەوان چەند ساڵێکە لە گوندی بانوەقەل حەرەسی شەریکەیەکی قیرن، کوڕەکەشی لەبری ئەو چۆتە شەریکەکە، بەڵام ئاگاداریان کردووە کە کوڕەکەی گیانی لەدەستداوە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.