Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 22:57

سیامه‌ند سێلکی: شێخ ئەحمەد بارزانی تاکی پێگەیاندبوو کە مردنێکی شەرەفمەندانە هەلبژێرێت، نەک ژیانێکی ژێر دەستە

کوردستان TV
100%

 

سیامەند سێلکی - نووسەرو رۆژنامەنووس لە میانەی بەشداریكردنی لە بەرنامەی رۆژەڤی كوردستان سەبارەت بە ساڵیادی كۆچی دوایی سەركردەی نەمر شێخ ئەحمەدی بارزان رایگەیاند باس كردن لە رێبازو بەسەرهاتی خودانی بارزان ئەركیكی قورسە.

شیخ ئەحمەد بارزانی خودانی بارزان ئەرك و دەسەلاتی ناوچەی بارزانی گرتە دەست لە رووی تەكیەو پەروەردەی كۆمەلایەتی و هەروەها لە رووی خەباتی شۆرشگیری و ئازادیخوازیەوە شیخ ئەحمەد درێژە پێدەری رێبازی شیخ عبدالسلام بارزانی بوو كە هەولی دا ئەو بنەمایانەی كە پەیڕەو دەكران وەك ریفۆرم و ئیصلاح پەرەیان پێبدات كە ئەوانیش بریتی بوون لە چەسپاندنی عەدالەت  لێبوردەیی وقبوڵكردنی یەكتر و پیكەوە ژیان . هەروەها دابینكردنی ماف و ئازادییەكانی ئافرەت و ژینگە پاریزی، پەروەردەكردنی تاكەكان بە بیری ئازادیخوازی و شۆرشگیری بۆ ئەوەی كۆمەلگەیەكی تەندروست پەرە پێبدات.

ئەو رۆژنامەنووسە روونیكردەوە كە ئەگەر بێین باس لە عەدالەتی كۆمەڵایەتی بكەین لە سەردەمی شێخ ئەحمەد بارزانی لە لوتكەدا بووە . ئەو رێبازەش بەردەوامی هەبووە لە سەردەمی مەلا مستەفای بارزانی و كاك مەسعود بارزانی و پەرەیان بەو رێبازە داوە بۆ پارچەكانی دیكەی كوردستان .

راشیگەیاند كە شێخ ئەحمەد لە روانگەی مرۆڤ بوون ، هەوڵی داوە روحی لیبوردەیی و پیكەوە ژیان لە ناو خەڵك بەرجەستە بكات ، بۆ نموونە كریستانیەك و جولەكەیەك شێخ ئەحمەدی بارزانی بە خودانی خۆی دەزانی چونكە هەموو ماف و ئازییەدیەكی بۆ فەراهەم كردبوون .

شێخ ئەحمەد پێش 100 ساڵ پێش ئیستا ، گرنگی بە ئافرەت و ئازادییەكانی داوە . لە رووی ژینگەپارێزییەوە ، لە سەردەمی شێخ ئەحمەد زۆر گرنگی بەم لایەنە دراوە . شێخ ئەحمەدبارزانی خاوەن سوپا و هێز نەبوو كە ئەو رێنماییانە لە ناوچەكە جێبەجێ بكات ، بەڵكو فیكرو پەروەردەی وای كرد كە خەڵك گوێڕایەڵی بێت شیخ ئەحمەد بارزانی ، لە رووی پەروەردەییەوە توانی خەڵكەكە ئامادە بكات كە چۆن داوای ئازادی و مافەكانی بكات دژی زوڵم و ستەم .

لە سەرەتای بیستەكانی سەدی رابردوو دوای ئەوەی تەمەنی بارزانی نەمر گەیشتە رادەیەك بتوانیت چەك هەلگریت كرا بە سەركردەیەكی مەیدانی بارزانیەكان لە رووبەرووبوونەوەی ئینگلیزو سوپای پادشایەتی .

سیامەند سێلکی - نووسەرو رۆژنامەنووس رایگەیاند كە رینماییەكانی شێخ ئەحمەد ، تا ئێستاش كاریگەری ماوە و پەیڕەو دەكرێت. شێخ ئەحمەد لە رووی پەروەردەییەكی نەتەوەیی تاكی پێگەیاندبوو كە مردنێكی شەرەفمەندانە هەلبژێرێت ، نەك ژیانێكی ژێر دەستە .

لە كۆتایی قسەكانیدا سیامەند سێلکی - نووسەرو رۆژنامەنووس داوای كرد كە پێویستە حكومەتی هەرێمی كوردستان گرنگی بە كەلتورو مێژووی پڕشكۆداری شێخ ئەحمەدی بارزانی و رێبازەكەی بكات و ببێتە بناغەیەك بۆ تەواوی كۆمەڵگەی كوردستان و پاراستنی مرۆڤایەتی .

 

داڕشتنی : سوهێل تاهیر عەبدولڵا
 

كوردستان TV

هه‌واڵ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.