بەئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر بەوەکالەت وجێگری پارێزگار و قائمقامی قەزایی ناوەند و ، نوێنەری بنەماڵەی جوانەمەرگ (د.فەرسەت سۆفی) پارێزگاری کۆچکردووی شاری هەولێر و ژمارەیەکی دیکە لە پەرلەمانتار و نووسەر و ئەدیب و شاعیر و هونەرمەند و نوێنەری ڕێکخراوەکان و بەرپرسانی دیکەی ئیداری شاری هەولێر، لە ڕێورەسمێکی شایستەدا لەسەر گلکۆی جوانەمەرگ (د.فەرسەت سۆفی) لەگۆڕستانی شێخ ئەحمەد، پارێزگای هەولێر، کتێبی "خستنی دەمامکەکان" کە لەکۆکردنەوە و ئامادەکردن (جەمال جەباری)یە ناساند و بڵاوکردەوە.
ئەم کتێبە کۆکراوەی چاڵاکییەکانی دام و دەزگا ئیدارەییەکانی سنووری پارێزگای هەولێرە لەکاتی کەرەنتینی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەگەڵ بەرهەمی کۆمەڵێک نووسەر لەسەردەمی کۆرۆنادا، وەک وەفایەک بۆ ڕوحی جوانەمەرگ (د.فەرسەت سۆفی) پارێزگاری کۆچکردووی هەولێر کە ببووە جەنگاوەر و قەلغانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەم کتێبە ناسێنرا و بڵاوکرایەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.