Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 09:50

چی روودەدات کاتێک فڕۆکە لەئامێرەکانی رادار ون دەبێت؟

ونبوونی فڕۆکە لەئامێرەکانی رادار زۆرجارئاماژەیە لەسەر رووداوێکی خراپ
کوردستان TV
100%

دەرچوون یان ونبوونی فڕۆکە لەئامێرەکانی رادار زۆرجارئاماژەیە لەسەر رووداوێکی خراپ و ئه‌مەش دەبێتە هۆکاری ئامادەباشی دەسەڵاتدارانی بەرپرس لە جموجووڵی ئاسمانی و تەنانەت هێزە دەریاییەکانیش. بۆیە پێویستە فڕۆکە لە هەموو کاتەکاندا پەیوەندییەکانی لەگەڵ زەوی بپارێزێت،ئەمەش بۆ دەستنیشانکردنى هەر ونبوونێک لە ماوەیەکی کورتدا.


ئەگەر فڕۆکە لەسەر رێڕەوێکی پڕ لە فڕۆکە بێت ئةوە هەستکردن بە ونبوونی لە ماوەی چەند ساتێکی زۆر کەمدا بەدی دەکرێت. بەڵام ئةگەر فڕۆکە لە رێڕەوێکی کەم لە فڕۆکە بێت،ئەوا بەدیکردنی 10-15 خولەک دەخایەنێت.


کاتێک فڕۆکە لە رادار ون دەبێت یەکەم کار کە چاودێرەئاسمانییەکان ئەنجامی دەدەن، بەستنەوەی پەیوەندییە لەگەڵ دامەزراوەی راداری داهاتووی هەمان رێڕەو کە فڕۆکە ونبووەکە دەیگرێتە بەر.


پرۆسەی گەڕان بەدوای فڕۆکەکان ملکەچی چەند هەنگاوێکی ورد دەبێتەوە، بەشێوەیەک لە هەندێک وڵاتدا هێزە سەربازییەکان ئاگادار دەکرێنەوە بۆ ئەوەی هاوکاری پێشکەش بکەن. لێرەدا کەشوهەوا رۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت، ئةگەر کەشوهەوا لەبار نەبێت دەبێتە هۆکارى دروستبوونى لەمپەڕ لە بەردەم پرۆسەی گەڕاندا.


لە کاتى ئاگاداربوون لە کەوتنەخوارەی فڕۆکەکە، ئەو دەوڵەتەی کە فڕۆکەکەى لێ کەوتووە سەرپەرشتی لێکۆڵینەوەکان دەکات. بەڵام هەندێک جار لێکۆڵینەوەکان چەند وڵاتێکی دیکە لەخۆ دەگرێت.

ژێده‌ر- Kurdistan CT 
 

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.