هەردوو بەرگی9 و 10ی (فەرهەنگی زارەکیی موکریان) لە نووسینی سەلاح پایانیانی نووسەر و توێژەری کوردی خەڵکی مەهاباد لەلایەن «خانەی موکریانی» لە هەولێر چاپ و بڵاو کرایەوە.
بەرگی نۆیەم کە تایبەت بە پیتی «س» 795 لاپەڕەی وەزیرییە، بەرگی 10 پیتەکانی «ش، ع، غ، ف» لەخۆ دەگرێت و 958 لاپەڕەی وەزیرییە.
شایانی باسه پێشترله رێورهسمێكدا 8بەرگی تری له (فەرهەنگی زارەکیی موکریان) لە لەلایەن (خانەی مەکریانی بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە) چاپ و بڵاو کراوەتەوە و هەر بەرگێکی یەکێک لە نووسەر و توێژەرانی کورد پێشەکییان بۆی نووسیوە و بە یەکێک لە گرنگترین فەرهەنگەکانی کورد لە بواری ئەدەبی زارەکی دێتە ئەژمار.
سەلاح پایانیانی توێژەر و فەرھەنگنووسی کورد، ٢٠ی خاکەلێوەی 1357ی هەتاوی مانگی نیسانی (1979ی زایینی) لە شاری مەھاباد لەدایک بووە و ئێستا بەڕێوەبەری "سەرای ھێمن" کە مۆزەخانەیکی فەرهەنگییە. سەلاح پایانیانی زیاتر لە بیست ساڵە بێوچان شانی وەبەر توێژینەوە و فەرھەنگنووسیی زمانی کوردی داوە و کۆمەڵێک بەرھەمی بەپێزی پێشکەش کتێبخانە و نەتەوەی کورد کردووە. ئهم نووسەره تا ئێستا ٨بەرگی فەرههنگی زارەکیی موکریان، تاکوو ئیستا ئهدەبیاتی زارەکیی ژنانی موکریان (یەک بەرگ) و ئەدەبیاتی زارەکیی منداڵانی موکریان (دوو بەرگ) و کتێبی بەیت و باوی ناوچەی موکریانی بەناوی "کانی مرادان"ی چاپ و بڵاو کردووەتهوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.