زۆرێك له هاووڵاتیان حه‌ز ده‌كه‌ن زانیاری‌یان، له‌سه‌ر ئامۆژگاری و رێنمایی پزیشكی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی له ژیانی رۆژانه په‌یرِه‌وی بكه‌ن و پارێزگاری له ته‌ندورستی خۆیان بكه‌ن و ببنه خاوه‌ن جه‌سته‌یه‌كی به‌هێز كه توانای به‌رگه‌ی هه‌موو نه‌خۆشییه‌ك و بگرن.
جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كانی پزیشكی كارێكی ئه‌سته‌م نییه به‌تایبه‌تی خواردن و خواردنه‌وه ، له‌وانه‌یه سه‌ره‌تا ئه‌سته‌م بێت به تایبه‌تی جگه‌ره كێشان و مه‌ی خواردنه‌وه ، به‌ڵام به خۆراگری و به پێی كات ده‌توانی كۆنتڕۆڵی سه‌ر ده‌روونی خۆت بكه‌یت.
پارێزگاریكردن له ددانه‌كانت ، زۆر گرنگه ده‌بێ هه‌موو مرۆڤێك گرنگی پێبدات ، چونكه ده‌م چه‌ندین میكرۆبی زیان به خشی بۆ ددان تێدایه كه له كۆتایدا تووشی ئازار ده‌بێت.
لێره‌دا باس له هه‌ندێ رێنمایی پزیشكی ،ده‌كه‌ین كه هاوكاره بۆ پارێزگاری كردن له ددانه‌كانت:
1-گرنگی به پاككردنه‌وه‌و شووشتنی ددانت بده
به‌هیچ شێوه‌یه‌ك شوشتنی ددانه‌كانت فه‌رامۆش مه‌كه ، بۆ ئه‌وه‌ی بۆنی ده‌مت ناخۆش نه‌بێت به‌تایبه‌تی له كاتی به‌یانیان و له‌پێش خه‌وتن، بۆ ئه‌وه‌ی نێو ده‌مت ، له هه‌موو میكرۆبێكی زیان به‌خش دوور بیت.
2-به‌كارهێنانی هه‌ویری به‌هێز ، كه‌ماده‌ی فلوراید یای تێدابێت
ئه‌م جۆره هه‌ویره رۆڵێكی گرنگ ده‌بینێت ، بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی میكرۆبه‌كان له هه‌مان كاتدا ددان له كلۆر بوون ده‌پارێزێت.
3- پارێزگاری له شوشتنی ده‌مت بكه
شوشتنی ده‌م ، رۆڵێكی گرنگ ده‌بینێت ،له كه‌مكردنه‌وه‌ی ترشیاتی ناو ده‌م ،له‌هه‌مان كاتدا ددانه‌كانت جوان و پاراو ده‌بێت.
4- دووربكه‌وه له خواردنی شیرینی و ترشیات
خواردنی شیرنی زۆر ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی نام ده‌مت ، ترشیانی لێدبكه‌وێته‌وه، له هه‌مان كاتدا زیان به‌ددانه‌كانت ده‌گه‌یه‌نێت خواردنی خوراده‌مه‌نی ترش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ددانه‌كانت كلۆر بێت.
5- خواردنی ئاو به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام
خواردنه‌وه‌ی ئاو به رێژیه‌كی زۆر له دوای هه‌ر ژمێكی خواردن،ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی پاشماوه‌ی خوارده‌مه‌نی و خواردنه‌وه‌ی له ناو ده‌مه‌ت دا نه‌مێنێت .
6- به‌كار هێنانی داوی ددان
زۆر جار خوارده‌مه‌نی ، له نێوان ددانه‌كان ده‌مێنێته‌وه‌و گیر ده‌بێت ، له رێگه‌ی به كار هێنانی داوی ددان ده‌توانی خواردنه‌كه ده‌ربهێنێت و پاكی بكه‌یته‌وه.
7- به شێوه‌ی كاتێكی دیاركراو سه‌ردانی پزیشك بكه
پێویسته له ماوه‌ی ساڵێك ،به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه دوو جار سه‌ردانی پزیشك بكه‌یت ، بۆ ئه‌وی پشكنین بۆ ددانه‌كانت بكات ئه‌گه‌ر هه‌ر كێشه‌یه‌ك له ددانه‌كانت هه‌بێت چاره‌سه‌ری بكات.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / كامه‌ران
ژێده‌ر / https://www.dal4you.com/
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.