پزیشكانی سویسرا رایانگه‌یاند ،پێكوته‌یه‌كی نوێیان به دابه‌زینی فشاری خوێن به‌رهه‌م هێناوه، كه نه‌خۆشه‌كان ده‌توانن ، له بری ده‌رمانه‌كانی تر به‌كاری بهێنن.
ئه‌م پێكوته نوێیه وا له جه‌سته‌ی نه‌خۆش ده‌كات به‌رگری به‌هێز بێت و رێگری له‌به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن به‌كات .
جیاوازی ئه‌م پێكوته‌یه له گه‌ڵ ده‌رمانه‌كانی پێشتر ئه‌وه‌یه ،كه ماوه‌یه‌كی زۆر كاریگه‌ری له‌سه‌ر خوێن ده‌بێت ، وه‌كو دره‌مانی ئێستا نییه ، كه رۆژانه پێویست ده‌كات نه‌خۆش بخوات ، وه‌كو ئاشكرایه ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی فشاری خوێنیان هه‌یه ده‌بێ رۆژانه به پێی رێنمایی دكتۆر ده‌رمانه‌كه بخۆن.
لێكۆله‌وه‌ران ده‌ڵێن: له كاتی سه‌ركه‌وتنی ئه‌م پێكوته‌یه ،ئه‌و كه‌سه‌ی تووشی نه‌خۆشی فشاری خوێن بووه له بری به‌كارهێنانی حه‌ب و ده‌رمانی رۆژانه ، ته‌نها له‌ماوه‌ی ساڵێك دا سێ جار له ئه‌م پێكوته‌یه به‌كار ده‌هێنێت ،هه‌رچه‌نده تائێستا له ژێر لێكۆلینه‌وه‌و ئه‌زموون دایه ، چه‌ند ساڵیكی ده‌وێت تا ده‌گاته ده‌ست نه‌خۆش . به‌ڵام دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م پێكوته‌یه پێشكه‌وتنێكی پزیشكی زۆر باشه بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م نه‌خۆشییه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.